كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی كارمه‌ندانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌چوو
له دوو كاتی جیاوازدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌نجامدا.
له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامی ئه‌و ڕازانینهی خسته‌ڕوو كه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌و ڕاشكاوانه له‌نێو كارمه‌نداندا ئه‌نجامدراو تیایدا كارمه‌ندان ئازادكرابوون به‌بێ ئاماژه‌دان به ناو و به میكانیزمێك بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و شێوازی به‌ڕێوه‌بردن له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بخه‌ڕوو.
كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، ڕۆژی دووشه‌ممه، 4ی 6ی 2018 به‌ڕێوه‌چوو، كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌میش ڕۆژی سێشه‌ممه، 5ی 6ی 2018 به‌ڕێوه‌چوو، له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڕه‌ڕای خستنه‌ڕووی ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه، كه زۆرینه‌ی بیروڕاكان به ئاراسته‌ی دهستخۆشیبوون له‌سه‌ر شێوازی بهڕێوهبردنو ئه‌دای زۆر باش‌و كه‌شی دیموكراسیانه‌و ئازادانه‌و داهێنه‌رانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، هه‌روه‌ها به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار‌و تێبینییانه‌شی دایه‌وه كه پێویستیان به ڕوونكردنه‌وه بوو.
|