• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
جه‌ژنتان پیرۆزبێت

بەبۆنەی‌ جه‌ژنی‌ پیرۆزی‌ ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیمان، په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ بڵاوكردووته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ په‌یامه‌كه‌یه‌:


"جه‌ژنتان پیرۆزبێت"
به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان

به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ پیرۆزی‌ ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، جوانترین پیرۆزبایی‌ له‌ هاووڵاتیانی‌ كوردستان ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها جوانترین پیرۆزبایی‌ له‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ كوردستان، به‌تایبه‌ت كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان، جوانترین پیرۆزبایی‌ له‌ هه‌موو منداڵان، به‌تایبه‌ت منداڵانی‌ خۆشه‌ویستی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان، جوانترین پیرۆزبایی‌ له‌ به‌ساڵاچووان‌و دایكان‌و باوكان، به‌تایبه‌ت به‌ساڵاچووانی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان، جوانترین پیرۆزبایی‌ له‌ هه‌موو ژنان، به‌تایبه‌ت ژنانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان، جوانترین پیرۆزبایی‌ له‌ هه‌موو هاووڵاتیانی‌ كورستان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌ت هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و هه‌ژاران‌و نه‌دارانی‌ كوردستان.

له‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌پارێمه‌وه‌ خواپه‌رستی‌‌و ڕۆژوی‌ ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ی‌ له‌ هه‌موو مسوڵمانان وه‌رگرتبێت‌و ئه‌م جه‌ژنه‌مان خێرو خۆشی‌ له‌گه‌ڵ خۆی‌ هێنابێت‌و وڵاته‌كه‌ما دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ شه‌ڕو ناخۆشی‌‌و برسێتی‌‌و نائارامی‌، ئامین.

دووباره‌ پیرۆزبێت جه‌ژنی‌ پیرۆزی‌ ڕه‌مه‌زان‌و ئه‌م مه‌راسیمه‌ گه‌وره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئاینیه‌ی‌ خه‌ڵك‌

براتان
عومه‌ر گوڵپی‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
14ی‌ 6ی‌ 2018


14/06/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.