+ وێنه: ستافهكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له كه‌مپی ئاشتی ئاواره‌كان ئاهه‌نگێكیان بۆ منداڵان سازكرد
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵانه‌وه، ڕۆژی سێشه‌ممه، 5ی 6ی 2018، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی پاڵپشتی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵ‌و خێزان، به سه‌رپه‌رشتی م.,ئاراس ناسر، به‌رپرسی هۆبه‌ی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی، ستافهكانی به‌شه‌كانی پلان‌و پارێزگاری خێزان هه‌ستان به سازدانی ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت بۆ منداڵانی ئاواره له كه‌مپی ئاشتی عه‌ربه‌ت.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراو جۆر پێشكهشكرانو به گۆڕانی‌و سازدانی ساتێكی خۆش دڵی منداڵان خۆشكرا.
جێی ئاماژه‌یه، پڕۆژه‌ی پاڵپشتی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵ‌و خێزان پرۆژه‌یه‌كی كارای هاوبه‌شی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ڕێكخراوی یونسێفه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كار بۆمنداڵانی ئاواره‌و ناوخۆ ده‌كات له كهمپهكانو شوێنی ژیانیان له ماڵه‌كانی نێو شاره‌كان له شاری سلێمانی‌و قه‌زاكانی دهربهندیخانو چهمچهماڵو ڕانیه‌و له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا توانیویه‌تی خزمه‌تی 12 هه‌زار منداڵ بكات به ڕێگه‌ی جۆراوجۆری پهورهردهییو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دهرفیهی.
|