كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی پاراستنی منداڵ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
به‌سه‌رپه‌رشتی هۆبه‌ی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان، كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی پاراستنی منداڵ له ئاستی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه، 4ی 6ی 2018، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز ئاراس ناصر، به‌رپرسی هۆبه‌ی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان، كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی پاراستنی منداڵ (Cluster Child Protection) لەسەر ئاراستی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
به ئه‌ندامیه‌تی ڕێكخراوه نێودهوڵهتیو نێوخۆییه‌كان له بواری مافه‌كانی منداڵ‌و پاراستنی، كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌م گروپی ئهنجامدهدرێتو تیایدا باس له كاروچالاكییه‌كانی بواری پاراستنی منداڵ دهكرێتو سه‌رجه‌م ئه‌وه‌ی بۆ منداڵان ئه‌نجامده‌درێت له ناوخۆی شارهزانو كه‌مپه‌كان ده‌خرێته بهرباسو لێكۆڵینه‌وه‌و له كاتی بوونی كه‌یس‌و گرفتێكیشدا به هاوبه‌شی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو پێشنیار ده‌كرێت.
|