بۆنه‌یه‌ك بۆ ئافره‌تانی خانه‌ی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو به‌ڕێوه‌چوو
به‌بۆنه‌ی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان، بۆنه‌یه‌ك له خانه‌ی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10ی ئازاری2016، به‌بۆنه‌ی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تی له خانی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌برد .
له‌و بۆنه‌یه‌دا كه هه‌ریه‌كه له نه‌رمین عه‌بدولحه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت‌و عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و سه‌میعه‌خان لێپرسراوی پارێزگاری خێزان له وه‌زاره‌ت‌و د.عومه‌ر ئه‌لفاروق نوێنه‌ری ڕێكخراوی UNFPA و ناسك قادر له ڕێكخراوی UNFPA ئاماده‌ی بوون، دیاریی‌و خه‌ڵات به‌سه‌ر ئافره‌تانی ئاماده‌بوودا دابه‌شكرا، هه‌روه‌ك ڕۆڵی شه‌ڵته‌رو ستافی به‌رزنرخێنرا له خزمه‌تكردنی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له ئاستی پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان .
|