• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+ وێنه‌: ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌ی‌ حكومی‌‌و ماڵه‌كانی‌ منداڵان فیستیڤاڵێك به‌رێوه‌ ده‌به‌ن

به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، چه‌ند دایه‌نگه‌یه‌كی‌ حكومی‌‌و ماڵه‌كانی‌ منداڵان فیستیڤاڵێكی‌ تایبه‌ت به‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ مافه‌كانی‌ منداڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌برد.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 3ی‌ 6ی‌ 2018، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو گه‌شه‌ دارا حه‌فید‌و د.شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین، ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌كانی‌ كوردستان‌و كاك ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو ئاڤان جه‌مال‌و نیاز موحه‌ممه‌د، ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و دایه‌نگه‌كانی‌ به‌ختیاری‌‌و چوارباخ‌و دایك‌و به‌كره‌جۆی‌ حكومی‌ فیستیاڤاڵێكی‌ تایبه‌تیان به‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان به‌ڕێوه‌برد.

له‌ فیستیاڤاڵه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا سه‌ره‌ڕای‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ له‌ پشت ئه‌نجامدانی‌ كارو چالاكییه‌كه‌وه‌ بوون‌و به‌شداربوون تیایدا، پیرۆزبایی‌ له‌ منداڵان كرد بۆ ڕۆژه‌كه‌یان‌و ڕوو له‌ دایكان‌و باوكانی‌ ئاماده‌بووش وتی‌ :" هیچ شتێك بۆ دایك‌و باوك‌و خێزان‌و كومه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه‌كان له‌ منداڵ گرنگتر نییه‌ بۆمان، بۆیه‌ پێویسته‌ زۆر به‌بایه‌خه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ په‌روه‌رده‌كرنی‌ منداڵان‌و پاراستنی‌ مافه‌كانیان".

له‌‌و فیستیڤاڵه‌دا كه‌ به‌هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ك چالاكی‌ هونه‌ری‌‌و وه‌رزشی‌‌و ته‌رفیهی‌ پێشكه‌شكران كه‌ ده‌رخه‌ری‌ تواناو به‌هره‌ی‌ منداڵان بوون.


05/06/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.