• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ لەماوەی‌ شه‌ش مانگی‌ ڕابردوودا زیاتر له‌ 12000 منداڵ وشیار ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان به‌هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ ڕابردوودا توانیویه‌تی‌ زیاتر له‌ 12000 منداڵ به‌باته‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ ماف‌و خولی‌ جۆراو جۆر وشیاربكاته‌وه‌.

به‌ پێی‌ كۆتا ڕاپۆرتی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌شه‌كانی‌ (پلان‌و به‌دواداچوون‌و پارێزگاری‌ خێزان) له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت، پڕۆژه‌كه‌ توانیوه‌تی‌ خزمه‌تی‌ زیاتر له‌ 5000 منداڵ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌‌و قه‌زاكانی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین (ڕانیه‌) بكات. 

پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان بە فەرمانی ژمارە (2880) لە بەرواری(29ی 10ی 2017)ی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، بە هاوكاری ڕێكخراوی( یونسێف) بۆ جاری‌ شه‌شه‌م ده‌ستی‌ بەكارەكانی كرد، به‌ پێی به‌رنامه‌كان، پڕۆژه‌كه‌ پێكهاتوە لە (٦) تیم كە بەمشێوەیە تیمەكان دابەشبوون:

1ـ له‌ شاری سلێمانی: دوو تیمی (مۆبایل تیم) و یه‌ك تیمی به‌ڕێوه‌بردنی كەیس كه‌ بەشێوەی (مۆبایل تیم) كارەكانی ئەنجامداوە. 
2ـ له‌ قه‌زای دەربەندیخان: یه‌ك تیم كاری كردووه‌، لە هەفتەیەكدا سێ ڕۆژ لە سەنتەر كاركراوە و دوو ڕۆژ بەشێوەی (مۆبایل تیم)و  یه‌ك ڕۆژ كاری به‌ڕێوه‌بردنی كەیس ئەنجامدراوە. 
3ـ له‌ قه‌زای چەمچەماڵ: یه‌ك تیم كاری كردووه، لە هەفتەیەكدا سێ ڕۆژ لەسەنتەر كاریكردووه‌و دوو ڕۆژ بەشێوەی (مۆبایل تیم)و یه‌ك ڕۆژ كاری به‌ڕێوه‌بردنی كەیسی ئەنجامداوە. 
4ـ له‌ قه‌زای ڕانیە: یه‌ك تیم كه‌ به‌شێوه‌ی مۆبایل تیم كاره‌كانی ئه‌نجامداوه‌.

پڕۆه‌كه‌ گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌یه‌ له‌و جۆره‌ی‌ خۆی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كان، سه‌نته‌ره‌ به‌رده‌وامه‌كان، سه‌ردانی‌ ماڵ‌و كه‌مپه‌كان‌و ئه‌و شوێنانه‌ی‌ منداڵی‌ ئاواره‌و ناوخۆی‌ لێیه‌، بواره‌كانی‌ كاركردنیشی‌ بریتیه‌ له‌ په‌روه‌رده‌كردن، پێدانی‌ زانیاریی‌، پاراستن، وشیاركردنه‌وه‌ی‌ خۆیان‌و خانه‌واده‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی‌ تاك‌و گروپه‌وه‌.

ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌قی‌ پوخته‌ی‌ ڕاپۆرته‌كه‌یه‌ كه‌ تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت پڕۆژه‌كه‌ خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ منداڵان‌و خێزانه‌كانیان به‌ ڕێگه‌ی‌ جۆراوجۆر كردووه‌‌و له‌ ئێسته‌دا پڕۆژه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.


01/06/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.