كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 2ی ساڵی 2018ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی دووشه‌ممه، 28ی 5ی 2018، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و شارهزاكانو به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی بهڕێوهبهرایهتیهكانو دیوان، ئه‌نجومه‌نی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (2)ی ساڵی 2018ی به‌ڕێوه‌برد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكهشكردو تیایدا تیشكی خسته‌سه‌ر به‌رنامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌و گرنگی بوونی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه‌ی كار‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به شێوه‌ی دیموكراسیانه‌و له چوارچێوه‌ی ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوودا.
دواتر‌و ته‌واوی به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كه په‌یوه‌ندیداربوو به كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان‌و بهشو هۆبه‌كان له خزمه‌تی هاووڵاتیاندا له ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو سه‌عاتدا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك بڕیار‌و ڕاسپارده بۆ جێ به‌جێكردن گه‌ڵاڵه كران.
|