• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
خولێكی تایبه‌ت به‌ ناسین‌و شێوازی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی خه‌مۆكی به‌ڕێوه‌چوو

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، خولێكی‌ تایبه‌ت به‌ ناسینی‌ نه‌خۆشی خه‌مۆكی‌‌و شێوازی‌ چاره‌سه‌ری‌ بۆ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌برد.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 29ی‌ 5ی‌ 2018، به‌ چاودێری‌ به‌ڕێز به‌ڕێه‌به‌ری‌ گشتی‌، له‌ هۆڵی‌ بۆنه‌كانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی‌ ڕاهێنانێكی‌ تایبه‌ت به‌ ناسینی‌ نه‌خۆشی‌ خه‌مۆكی‌‌و ڕێگاكانی‌ چاره‌سه‌ری‌ بۆ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌برد، ڕاهێنانه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز د.جه‌عفه‌ر عومه‌ر، پسپۆڕی‌ ده‌روونی‌ وترایه‌وه‌.

له‌ ڕاهێنانه‌كه‌دا، نزیكه‌ی‌ 35 توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌ له‌ ناو شاری‌ سلێمانی‌‌و قه‌زاكانی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ڕانیه‌وه‌ به‌شداربوون كه‌ ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ژنان‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كاندا ده‌كه‌ن، به‌هۆی‌ پێویستی‌ زۆری‌ ناوه‌ڕۆكی‌ بابه‌ته‌كه‌وه‌ بۆ كاری‌ ڕۆژانه‌یان، ڕاهێنانه‌كه‌ جێگه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ به‌شداربووان بوو.

ڕاهێنانه‌كه‌ به‌ شێكه‌ له‌و پلانی‌ گرنگیپێدانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هه‌یه‌تی‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ توانای‌ مرۆیی‌ كارمه‌نده‌كانی‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان‌و باشتركردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و ده‌روونییه‌كان، بڕیاروایه‌ سه‌رجه‌م توێژه‌رانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌م خوله‌ ببینن.


30/05/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.