به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن له دایه‌نگه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات
به‌هۆی زیان‌و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر منداڵ به‌تایبه‌ت له قۆناغی دایه‌نگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن له دایه‌نگه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات.
به پێی گشتاندنی ژماره (1464) له 21ی5ی 2018، كه واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ره‌و له به‌شی دایه‌نگه‌كان ده‌رچووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بڕیاریدا به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن‌و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له دایه‌نگه‌كان قه‌ده‌غه بكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی كه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ‌و ژیریی‌و لایه‌نی ده‌روونی هه‌یه‌تی له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ته‌مه‌ندا.
له گشتاندنه‌كه‌دا هاتوو: له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی (ڕاوێژكاری زانستی) به ئاماده‌بوونی پسپۆڕ‌و شاره‌زایانی (كۆمه‌ڵناسی‌و ده‌روونناسی‌و په‌روه‌رده‌یی‌و ڕاگه‌یاندن)و به‌شێك له نوێنه‌رانی دایه‌نگه‌كان، كه له ڕۆژی 10ی 5ی 2018 به‌ڕێوه‌چوو، گه‌یشتینه ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی خواره‌وه:
1ـ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن (T.V) و كەناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌كاندا.
2ـ ئه‌م بڕیاره له به‌رواری 1ی 6ی 2018ه‌وه جێ به‌جێده‌كرێت.
3ـ دایه‌نگه‌كان له ماوه‌ی (6) مانگی داهاتوودا كارده‌كه‌ن بۆ خستنه‌ڕووی پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌یی‌و ته‌رفیهی ئامانجدار له ڕێگه‌ی سكرین‌و داتاشۆوه.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی به سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاند : " ده‌مانه‌وێت منداڵه‌كانمان بپارێزین له‌و هه‌موو زیانه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن هه‌یانه، له بری ئه‌وه دایه‌نگه منداڵ به یاریی جۆراوجۆری به‌سودو ڤیدیۆی بێ زیانی په‌روه‌رده‌یی‌و ته‌رفیهی ئامانجداره‌وه سه‌رقاڵ بكات، هه‌روه‌ها هیوادارین خێزانه‌كانیش خۆیان‌و منداڵه‌كانیان دوور خه‌نه‌وه له‌و ڕێژه مه‌ترسیداره‌ی به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن له ماڵه‌كانیاندا".
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، به‌شێكه له پرۆسه‌یه‌كی گرنگیپێدان به په‌روه‌رده‌ی منداڵ‌و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ له دایه‌نگه‌كاندا كه به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیاره به یه‌كێك له گرنگترین بڕیاره‌كان دێت دوا به‌دوای بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی بێگانه كه له‌سه‌ره‌تای مانگی 4ی ساڵی 2018 بڕیاری لێدرا.