گفتوگۆی به‌رنامه‌ی كاری چوارساڵی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 8ی مارسی 2016، له هۆڵی هۆتێل تایتانیك له‌شاری سلێمانی، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كان‌و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان، گفتوگۆیه‌كی كراوه بۆ به‌رنامه‌ی چوارساڵی ئاینده‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان به‌ڕێوه‌چوو .
به‌شێكی به‌رنامه‌كه ته‌رخانه بۆ خزمه‌تكردنی شه‌ڵته‌ری داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك چالاكی‌و به‌رنامه‌ی تری په‌یوه‌ست به ئافره‌تان‌و مافه‌كانیان كه بڕیاروایه به پشتیوانی دارایی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ساڵانی ئاینده‌دا بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌و دیداره‌دا هه‌ریه‌كه له پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و ڤیان موحه‌ممه‌د، به‌رپرشی هۆبه‌ی تواناسازی ئافره‌تان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گشه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی ئاماده بوون .
|