ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه حكومی‌و ناحكومییه‌كان له ناو شاری سلێمانی‌و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی ناویان له خواره‌وه ده‌ستنیشانكراوه، ئاماده‌بن بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به دایه‌نگه‌كان، كه‌تیایدا دوو سیمینار له‌سه‌ر دوو بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌خرێنه ڕوو.
سیمیناری یه‌كه‌م: بایهخو ڕۆڵی گه‌شه‌پێدان به تواناییه‌كانی زمانی دایك له قۆناغی دایه‌نگه، بۆ به‌ڕێز د.شیلان ئه‌بوبه‌كر/ پڕیسۆری یاردیده‌ده‌ر له زانكۆی سلێمانی‌و دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌ی زمان.
سیمیناری دووه‌م: زیانه‌كانی به‌كارهێانی ته‌له‌فزیۆن بۆ منداڵ به‌تایبه‌ت له قۆناغی ته‌مه‌نی دایه‌نگه، بۆ به‌ڕێز د.فه‌همی عه‌لی عه‌زیز، پزیشك‌و پسپۆڕی ده‌روونی.
كات: سه‌عات (10 ده‌ستپێكردن، سه‌عات 12 كۆتایی).
ڕۆژ: چوارشه‌ممه، 23ی 5ی 2018.
شوێن: هۆڵی بۆنه‌و سیمیناری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، خوار ئاماده‌یی هه‌ڵكه‌وتی كوڕان.
ناونیشانی به‌شداربوو: به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه.
دایه‌نگه به‌شداربووه‌كان: سه‌رجه‌م دایه‌نگه حكومییه‌كان له ناو شاری سلێمانی‌و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی، دایه‌نگه ناحكومییه‌كانی ( گوڵە مێخەك، هیرۆنی نوێ، مارگرێت، مەیلی، لەرین، لۆڤان، لانكە، لانیا، ئەلەند، گەڵا، سۆزی دایك، گولاڵە سورە، ساندرێلا، هێلانه‌ی منداڵان، ساندیبێل، ئادەم، شەنگین، گەشە، سان، تەوار، شنیار، جاف تاوەر، گۆیژە).
تێبینی: ئه‌و دایهنگایانهی كه ناویان نه‌هاتوو له هه‌فته‌ی داهاتوو ئاگادارده‌كرێنه‌وه بۆ ئاماده‌بوون له هه‌مان سیمینار.
به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
20ی 5ی 2018