به‌شی دایه‌نگه‌كان: هیچ دایهنگهكمان به‌ناوی دایه‌نگه‌ی (لاس)ی ناحكومی نیه
به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به پێویستی زانی له ڕێگه‌ی لێدوانێكهوه هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كی ڕزگاری شاری سلێمانی ئاگاداربكاته‌وه له‌وه‌ی هیچ دایهنگهیهك به‌ناوی (دایه‌نگه‌ی لاس) له ئێسته‌دا كار ناكات‌و داخراوه.
به‌ڕێز هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له لێدوانێكیدا بۆ سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ڕایگه‌یاند :" له ئێسته‌دا هیچ دایهنگهیهك به‌ناوی دایه‌نگه‌ی (لاس) له سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیماندا بوونی نییه".
زانیاری ده‌رباره‌ی دایه‌نگه‌ی (لاس):
ـ دایه‌نگه‌ی (لاس)ی ناحكومی، ڕۆژی 31ی 12ی 2009 به فه‌رمانی كارگێڕی ژماره (4691) مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌رگرتووه.
ـ له ساڵانی 2013 و 2014 به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه، سێ جار سزای ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاراسته كراوه .
ـ له به‌رواری 21ی 2ی 2017 داواكاری پێشكه‌شكردووه بۆ گۆڕینی خاوه‌ندارێتی دایهنگهكهو له‌و به‌رواره‌وه نه‌هاتووته‌وه به‌لای مامهڵهكهیهوه.
ـ دایه‌نگه‌كه به فه‌رمانی (1309) له 7ی 5ی 2018 داخراوه.
ـ شوێنی پێشتری كاركردنی بریتی بووه له خانووی 19 له كۆڵانی 15ی گه‌ڕه‌كی ڕزگاری (410ی ئابڵاخ).