پێشانگای ساڵانه‌ی په‌یمانگای ئاوات به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی سێشه‌ممه، 15ی 5ی 2018، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و خاتوو ئاشتی نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی‌و خاتوو شه‌وبۆ حه‌مه‌ئه‌مین، شاره‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی‌و م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی‌و م.موحەممەد سەید قادر، سەرپەرشتیاری په‌روه‌رده‌یی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی په‌یمانگای ئاوات‌و منداڵانی سودمه‌ند له منداڵانی (داون سیندرۆم)، په‌یمانگای ئاوات پێشانگای ساڵانه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌برد.
له پێشانگاكه‌دا ژماره‌یه‌ك وێنه‌و كاری دهستو هونه‌ری شێوه‌كاری كه سودمه‌ندانی په‌یمانگا به هاوكاری مامۆستایانی په‌یمانگای كێشابوویانن خرانه ڕوو.
له‌و دیداره‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو ستای په‌یمانگا كرد كه دڵسۆزانه له ساڵی خوێندون ڕاهێنانی 2017 بۆ 2018 ئهركو ده‌وامی خۆیان به‌جێهێناو خزمه‌تی منداڵانی داون سیندرۆمیان كرد‌و هه‌لێكی فێربوون‌و ژینگه‌یه‌كی گونجاویان بۆ سودمه‌ندان ڕه‌خساند.
|