لە كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاری زانستیدا، زیانه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن بۆ منداڵی ساوا گفتوگۆكران
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 10ی 5ی 2018، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕ‌و شاره‌زایانی بواری كۆمهڵناسیو ده‌رونناسی‌و پهروهردهییو پزیشكی‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌ری دایهنگهكانو لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی، به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ستا به سازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری زانستی.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به پرسی به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن له دایهنگهكانو كاریگه‌ری‌و زیانه‌كانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی چڕ‌و پڕی زانستی ئه‌نجامدرا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌كارهێنان یان به‌كارنه‌هێنانی ته‌له‌فزیۆن له دایهنگهكانداو زیانی بۆ منداڵ‌و گه‌شه‌و تواناییه‌كانی له قۆناغی ساڵی یه‌كه‌م بۆ ساڵی چواره‌می ته‌مه‌نی.
له ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به پشت به‌ستن به به‌ڵگه زانستییه‌كان‌و واقیعی ئێسته‌ی كه‌ناڵه‌كان له ڕووی ئه‌و به‌رنامه‌و پرۆگرامانه‌ی په‌خشی ده‌كه‌ن، ئاماده‌بوون گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه پێشنیار بكه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به بڕیارێك به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن بۆ منداڵ له دایه‌نگه قه‌ده‌غه بكات‌و له بری ئه‌وه كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دایه‌نگه‌كان خاوه‌نی هۆڵی چالاكی خۆیان بن‌و له‌و هۆڵه‌دا له ڕێگه‌ی داتاشۆو سكرینه‌وه ڤیدیۆی پهروهردهییو ته‌رفیهی ئامانجدار بۆ منداڵان به سنورداری په‌خش بكرێت، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی چه‌ند بۆچوونێكی تر گه‌ڵاڵه بوون وه‌ك پێشنیار بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیری.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌شێكه له‌و زنجیره گرنگیپێدانانهی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه ماوه‌ی سێ ساڵه به به‌رنامه كاریپێدهكان بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو له دایه‌نگه‌كاندا بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌نی چوار ساڵ.
|