به‌شی دایه‌نگه‌كان له ماوه‌ی دوو مانگدا زیاتر له 50 دایه‌نگه به‌سه‌رده‌كاته‌وه
به پێی ڕاپۆرتی ئاماری به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، ته‌نها له ماوه‌ی دوو مانگدا، له ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی سهرپهرشتیو به‌دواداچوونه‌وه زیاتر له 50 دایه‌نگه‌ی بهسهركردووتهوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه ماوه‌ی نێوان (15ی 3 بۆ 10ی 5ی 2018) ده‌گرێته‌وه، به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ڕێگه‌ی سێ لیژنه‌ی سهرپهرشتیو به‌دواداچوونه‌وه توانیویه‌تی ئه‌م ئه‌ركانه جێ به‌جێ بكات:
1ـ ئه‌نجامدانی زیاتر له (50) سهردانو به‌دواداچوون بۆ دایه‌نگه‌كان.
2ـ ئاراسته‌كردنی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی بۆ (12) دایه‌نگه.
3ـ ئاراسته‌كردنی سزای ئاگاداركردنه‌وه بۆ (3) دایه‌نگه.
4ـ ئاراسته‌كردنی نووسراوی پابه‌ندبوون بۆ (12) دایه‌نگه.
5ـ له ڕێگه‌ی نوێنه‌ری به‌شی دایه‌نگه‌كانه‌وه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌ت سزای پێبژاردن بۆ (4) دایه‌نگه.
6ـ جێ به‌جێكردنی داواكاری (4) دایهنكه بۆ داخستن.
7ـ ڕاپهڕاندنو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی (6) داواكاری بۆ كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه.
8ـ به دواداچوون له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه بۆ (30) دایه‌نگه.
9ـ ههماههنگیو كردنه‌وه‌ی یه‌ك خولی ڕاهێنان.
جێی ئاماژه‌یه، به‌شی دایه‌نگه‌كان له ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی سهرپهرشتیو به‌دواداچوونه‌وه به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ دایه‌نگه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیاببێته‌وه له ژینه‌ی ته‌ندروست بۆ گه‌شه‌ی منداڵانی دایه‌نگه.