سەنتەری ڕۆشنایی بۆ نابینایان كۆتایی به خولێكی هوشیاری كۆمپیوته‌رو زمان هێنا
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 10ی 5ی 2018، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمهڵایهتیله پارێزگای سلێمانی‌و م.ئازاد عه‌بدولوه‌هاب، سه‌رۆكی ڕێكخراوی مرۆڤدۆستان، سه‌نته‌ری ڕۆشنایی بۆ نابینایان كۆتایی به خولێك هێنا كه تایبه‌ت بوو به فێربوونی كۆمپیوته‌رو زمانی عهرهبیو جوانخوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز‌و مه‌قامات.
خوله‌كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی مرۆڤدۆستانه‌وه پشتگیریی كرا‌و نزیكه‌ی 30 كوڕ‌و كچی نابینا به‌شداربوون‌و له كۆتا ڕۆژیدا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به خشرایه به‌شداربووانی خوله‌كه‌و سوپاسی پشتیوانی خوله‌كه كرا.
|