كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی سێشه‌ممه، 8ی 5ی 2018، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز د.ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به وهكالهتو ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییهكانو ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پرس‌و كێشه‌ی تایبه‌ت به مووچه‌و ژێوی ژیانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبهتهكانو په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانیان تاوتوێكران، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری قسه‌یان لێكراو جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی، سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ پیاچوونه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامانیش بڕیاردرا له زووترین كاتدا كۆتا داتاكان داخڵ بكرێن‌و وه‌زاره‌ت ببێته خاوه‌نی داتایه‌كی ڕوون له‌و باره‌یه‌وه، هه‌روه‌ك بڕیاردرا وه‌زاره‌تی قسه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكات سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی په‌یمانگاكانی هیواو ڕووناكی بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وهم ئه‌ركی بنچینه‌یی ئه‌و وه‌زاره‌ته تا بتوانرێت خوێندن بۆ سه‌رجه‌م نابیستانو نابینایان له شار‌و چارۆچكهكات دابینبكرێت.
جێی ئاماژه له ساڵی 2018دا ئهكه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه.
|