• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
خولێكی‌ فریاگوزاری‌ سه‌ره‌تایی‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، خولێكی‌ تایبه‌ت به‌ فریاگوزاری‌ سه‌ره‌تایی‌ كۆتایی‌ پێهات‌و بڕوانامه‌ی‌ به‌شداری‌ به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 9ی‌ 5ی‌ 2018، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و مافپه‌روه‌ر، هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ وه‌كاله‌ت‌و شێخ حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ڕاوێژكاری‌ ته‌ندروستی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ كۆتایی‌ به خولی‌ فریاگوزاری‌ سه‌ره‌تایی‌ هات كه‌ له‌ ژێر چاودێری‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان‌و له‌لایه‌ن دایه‌نگه‌ی‌ كۆشكی‌ منداڵانی‌ ناحكومییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ ڕۆژ به‌ به‌شداری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ 26 دایه‌نگه‌‌و به‌ هاوكاری‌ سه‌نته‌ری‌ راوێژكاری‌ ته‌ندروستی‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ وته‌یه‌كیدا كه‌ له‌ كاتی‌ دابه‌شكردنی‌ بڕوانامه‌ به‌سه‌ر به‌شداربوواندا خوله‌كه‌ له‌ كۆتا ڕۆژیدا به‌ڕێوه‌چو و ڕایگه‌یاند :"خول‌و ڕاهێنانه‌كان گرنگی‌ زۆریان هه‌یه‌ بۆ به‌رزكردنی‌ تواناكانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافه‌كانی‌ دایه‌نگه‌‌و پێویسته‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ هاوكاری‌ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی‌ تری‌ هاوكار به‌رده‌وام بێت له‌ كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ به‌هێزكردنی‌ توانا جۆراوجۆره‌كان بۆ ستافه‌كانی‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان، به‌تایبه‌ت كه‌ دایه‌نگه‌كان ژماره‌یه‌كی‌ زۆر منداڵی‌ خوار ته‌مه‌نی‌ چوار ساڵ له‌ خۆده‌گرن‌و پێویستی‌ زۆریان به‌م خوله‌ گرنگه‌ هه‌بوو كه‌ فێربوونی‌ توانا سه‌ره‌تاییه‌كانه‌ بۆ ڕزگاركردنی‌ كه‌سێكی‌ به‌ركه‌وتوو به‌ ڕووداوێك"

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان وه‌ك چاودێرو دایه‌نگه‌ی‌ كۆشكی‌ منداڵی‌ ناحكومی‌ وه‌ك ئاماده‌كاری‌ خوله‌كه‌و سه‌نته‌ری‌ راوێژكاری‌ ته‌ندروستی‌ كرد كه‌ میوانداریی خوله‌كه‌یان كردو به‌ ستافه‌ به‌ تواناكانیان وانه‌كانی‌ به‌ هه‌ردوو شێوازی‌ تیۆری‌ پراكتیكی‌ گه‌یانده‌ به‌شداربووان.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌، ئه‌م خوله‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ دایه‌نگه‌ی‌ كۆشكی‌ منداڵی‌ ناحكومی‌‌و به‌ چاودێری‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ هاوكاری‌ سه‌نته‌ری‌ راوێژكاری‌ ته‌ندروستی‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕۆژانی‌ 7بۆ 9ی‌ 5ی‌ 2018 ئه‌نجامدراو تیایدا 26 به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌ به‌شداری‌ خوله‌كه‌یان كرد.


11/05/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.