به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دایه‌نگه‌ی جاف تاوه‌رس به‌سه‌رده‌كاته‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه, 6ی 5ی 2018, له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی, به‌ڕێوبه‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی به‌ڕێز مافپه‌روه‌ر هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان به وه‌كاله‌ت، سه‌ردانی دایه‌نگه‌ی جاف تاوهرسی ناحكومی كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی یاریی‌و خه‌وتن‌و چێشتلێنانو خواردن‌و پێویستییه‌كانی پاك‌و خاوێنی‌و
لایه‌نی كارگێڕی دایه‌نگه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌و له نزیكه‌وه ئاگاداری ژیانی منداڵهكانو ئه‌و كارانه بوو كه بۆ منداڵه‌كان له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پهروهردهییو تهرفیهیو ته‌ندروستیه‌وه بۆ منداڵه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.
پاش به‌سه‌ر كردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له خاوهنو به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه كرد كه دڵسۆزانه كاره‌كانی خۆیان ڕادهپهڕێننو هه‌وڵیانداوه ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ بڕه‌خسێنن، له هه‌مانكاتدا به‌مه‌به‌ستی گرنگیدانی زیاتر به ژینگو ژیانی منداڵه‌كان ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی ئاراسته‌ی دایهنگهكرد.
|