• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بۆ یەكەمجار هەلی‌ خوێندنی‌ ئاماده‌یی‌ بۆ خوێندكارانی‌ نابیست ڕه‌خسێنرا

به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێممانی‌‌و په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌، ئاماده‌یی‌ پیشه‌یی‌ كۆمپیوته‌ر ئاهه‌نگێكی‌ ڕێزلێنانی‌ به‌ بۆنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ پۆلێك له‌ خوێندكارانی‌ نابیست له‌ خوێندنی‌ پیشه‌یی‌ كۆمپیوته‌ر به‌ڕێوه‌برد.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 3ی‌ 5ی‌ 2018، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و م.دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ په‌روه‌رده‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌، له‌ ئاماده‌یی‌ پیشه‌یی‌ كۆمپیوته‌ر ئاهه‌نگێكی‌ تایبه‌ت به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ پرۆسه‌ی‌ ڕه‌خساندنی‌ هه‌لی‌ خوێندنه‌ بۆ خوێندكارانی‌ نابیست له‌ ئاماده‌یی‌ پیشه‌یی‌ كۆمپیوته‌ر به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنانی‌ به‌خشرایه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاماده‌ییه‌كه‌و یاریده‌ده‌رانی‌‌و مامۆستایانی‌ ئه‌و پۆله‌ خوێندكاره‌ نابیسته‌و هه‌ردوو مامۆستای‌ زمانی‌ ئاماژه‌ كه‌ كاری‌ وه‌رگێڕان ده‌كه‌ن بۆ وانه‌كان.

له‌ سه‌ره‌تای‌ بۆنه‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وته‌یان پێكه‌شكرد تیایدا خۆشحاڵی‌ خۆیان ده‌ربڕی‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ته‌واوی‌ عێراق هه‌لی‌ خوێندنی‌ ئاماده‌یی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ بۆ قوتابیانی‌ نابیست ده‌ڕه‌خسێنرێت، هه‌ر له‌ وته‌كه‌یاندا ده‌ستخۆشییان كرد له‌و سه‌رپه‌رشتیارو مامۆستاو به‌رپرسانه‌ی‌ به‌شئداربوون له‌ سه‌رخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندنه‌كه‌، پیرۆزبایی‌ تایبه‌تیشیان بۆ 12 قوتابی‌ نابیست بوو كه‌ ئه‌ هه‌له‌یان بۆ ڕه‌خسَینراوه‌و ئه‌وانیش توانیان سه‌ركه‌وتووانه‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ ئاماده‌یی‌ كۆمپیوته‌ر ببڕن.

وتاری‌ ئاماده‌ییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.جه‌لال، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه‌ پێشكه‌شكراو دواتر خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌شكرا كه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌شداربوون له‌ سه‌رخستنی‌ پرۆسه‌كه‌دا.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ هه‌ماهه‌نگی‌ هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌‌و چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕێككه‌وتنێكی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدایه‌، به‌ڵام بۆ ته‌نها سلێمانی‌ توانی‌ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ جێ‌ به‌جێبكات، به‌م كاره‌ش سلێمانی‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م پارێزگا كه‌ تیایدا هه‌لی‌ خوێندن بۆ منداڵانی‌ نابیست ده‌ڕه‌خسێنێت له‌ ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و عێراقیش.

ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ واژۆی‌ هه‌ردوو به‌ڕێزانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ رێزلێنانیان پێ‌ به‌خشرا بریتیبوون له‌م به‌ڕێزانه‌:

به‌رێز: مامۆستا موحەممەد ئەبوبەكر تۆفیق/ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ری سلێمانی
به‌رێز: خاتوو ئاشتی نوری/ به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی 
به‌رێز: مامۆستا موحه‌ممه‌د سه‌ید قادر/ سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له‌ دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی 
به‌رێز: مامۆستا ئاكۆ عه‌بدولمه‌جید/ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌كنیكی‌ له‌ دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ 
به‌رێز: مامۆستا جه‌میل حه‌مه‌ڕه‌شید ئه‌حمه‌د/ مامۆستا له‌ په‌یمانگای هیوای نابیستان
به‌رێز: مامۆستا عه‌بدولمه‌جید سه‌عید نه‌جم/ یاریده‌ده‌ری كارگێڕی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ر 
به‌رێز: مامۆستا سالار موحه‌ممه‌د فه‌ره‌ج/ یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ كاروباری خوێندكاران له ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ر 
به‌رێز: مامۆستا سۆران كه‌مال ڕه‌شید/ یاریده‌ده‌ری ته‌كنیكی به‌رێوه‌به‌ری ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ر 
به‌رێز: مامۆستا لیزا غه‌فور / مامۆستای زمانی ئاماژه‌ له‌ ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ری سلێمانی و په‌یمانگای هیوا‌ 
به‌رێز: مامۆستا كوێستان جه‌لال عه‌لی/ مامۆستای زمانی ئاماژه‌ له‌ ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ری سلێمانی و په‌یمانگای هیوا‌ 
به‌رێز: مامۆستا لوقمان لایه‌ق صاڵح/ مامۆستای وانه‌ی كرداری له‌ ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ری سلێمانی 
به‌رێز: مامۆستا ڤیان ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د/ مامۆستای وانه‌ی زمانی ئینگلیزی له‌ ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ری سلێمانی 
به‌رێز: مامۆستا چاوه‌ڕوان عومه‌ر حه‌مه‌ساڵح/ مامۆستای وانه‌ی بیركاری له‌ ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ری سلێمانی 
به‌رێز: مامۆستا تارا یاسین حسێن/ مامۆستای وانه‌ی كوردی له‌ ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ری سلێمانی 
به‌رێز: مامۆستا شێنێ له‌ تیف حسێن/ مامۆستای وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئاینی له‌ ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ری سلێمانی 
به‌رێز: مامۆستا نه‌رمین عه‌لی موحه‌ممه‌د/ مامۆستای وانه‌ی جینۆساید له‌ ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ری سلێمانی 
به‌رێز: مامۆستا ئازاد ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا/ مامۆستای وانه‌ی زانست له‌ ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ری سلێمانی 
به‌رێز: مامۆستا ئاسیا موحه‌ممه‌د عه‌زیز/ مامۆستای وانه‌ی فیزیا له‌ ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ری سلێمانی 
به‌رێز: مامۆستا كوێستان عومه‌ر كاكه‌ ئه‌مین/ مامۆستای وانه‌ی وێنه‌كێشان له‌ ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ری سلێمانی 
به‌رێز: مامۆستا بێخاڵ نامیق حه‌سه‌ن/ مامۆستای وانه‌ی زمانی عه‌ره‌بی له‌ ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆمپیوته‌ری سلێمانی 


04/05/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.