• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕێز له‌ ڕێكخراوی‌ هۆرایزن ریلیف ده‌نێت



به‌مه‌به‌ستی‌ نرخاندنی‌ كاره‌كانیان له‌ بواری‌ چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و خزمه‌تكردنی‌ منداڵانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت‌و خانه‌واده‌ی‌ پێشمه‌رگه‌و خوێندنكاران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕێز له‌ ڕێكخراوی‌ هۆرایزن ڕیلیف ده‌نێت .

سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 8ی‌ ئازاری‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و هیمداد عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕانیه‌و سۆران سه‌عید‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسانی‌ به‌شه‌كانی‌ پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و چاودێری‌ خێزان‌و پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان، پێشوازی‌ كرد له‌ سه‌رۆك‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ڕێكخراوی‌ هۆرایزن ڕیلیف، له‌و دیدارو بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و پێزانینی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئاراسته‌ی‌ ڕێكخراوی‌ ناوبراو كرد له‌به‌رانبه‌ر كاره‌ خۆبه‌خشانه‌كانیان له‌ بواری‌ چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و خزمه‌تكردنی‌ منداڵانی‌ بێ‌ سه‌په‌رشت‌و خێزانی‌ شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه‌، هه‌روه‌ها هیوای‌ خواست به‌رده‌وامبن له‌و كاره‌ چاكه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌و نمونه‌یان زۆربێت له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، د.میران عه‌بدولحه‌مید، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ ناوبراو به‌ نرخاندنی‌ هه‌وڵ‌و ماندووبوونه‌كانیان‌و ڕێزلێنانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌، هه‌روه‌ك به‌رنامه‌ی‌ خۆیانی‌ بۆ ساڵی‌ ئاینده‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، هیواشی‌ خواست وه‌ك ڕابردوو دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هاوكارو پشتیوان بن له‌ سه‌رخستنی‌ به‌رنامه‌كانیان بۆ ساڵی‌ 2016 .

ڕێكخراوی‌ هۆریزاین ریلیف، ڕێكخراوێكی‌ ناحكومی‌ قازانج نه‌ویستی‌ كوردییه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ دامه‌زراوه‌و به‌ دروشمی‌ (له‌ ئاسۆكانی‌ ژیانه‌وه‌ دێینه‌وه‌ ) كار ده‌كات بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نی‌‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ كاروچالاكی‌ جۆراوجۆر له‌ سێكته‌ره‌كانی‌ ته‌ندروستی‌، په‌روه‌رده‌یی‌، كلتوری‌ . 



08/03/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.