• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ گرێبه‌ستی‌ ئاماده‌كردنی‌ خواردن بۆ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان واژۆ ده‌كات

پاش پرۆسه‌كانی‌ ته‌نده‌رین له‌ ڕێگه‌ی‌ پارێزگای‌ سلێمانیه‌وه‌و جێ‌ به‌جێكردنی‌ سه‌رجه‌م ڕێكاره‌ یاسایی‌‌و كارگێڕییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ گرێبه‌ستی‌ ئاماده‌كردنی‌ خواردنی‌ بۆ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو دایه‌نگه‌كان  له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ مووڤ واژۆكرد.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 30ی‌ 4ی‌ 2018، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و مافپه‌روه‌ر ڕێبوار ڕه‌سوڵ، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ یاساو ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندان، گرێبه‌ستی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و كۆمپانیای‌ مووڤ له‌لایه‌ن به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕێپێدراوی‌ كۆمپانیای‌ موڤ واژۆكرا.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ ڕێگه‌ی‌ كۆمپانیاوه‌ خواردنی‌ پێویست‌و ته‌ندروست بۆ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و دایه‌نگه‌كان‌و ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر خواستی‌ سودمه‌ندانی‌ ئه‌و ماڵانه‌ ئاماده‌ ده‌كات.

له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ بایه‌خی‌ گرێبه‌سته‌كه‌و چۆنیه‌تی‌ ئاماده‌كردنی‌‌و هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ كرد كه‌ ڕه‌شنوسی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ پێیدا تێپه‌ڕیوه‌ كرد، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌ ئه‌ركی‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ خواردن كرد كه‌ پێویسته‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ به‌ دواداچوون بۆ چۆنیه‌تی‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ كرد، هه‌روه‌ك بیری‌ كۆمپانیای‌ هێنایه‌وه‌ كه‌ ئاماده‌كردنی‌ خواردن بۆ سودمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بابه‌تێكی‌ هه‌ستیاره‌و پێویسته‌ به‌ بایه‌خ‌و ورده‌كارییه‌وه‌ بڕگه‌كانی‌ گڕێبه‌سته‌كه‌و خشته‌كانی‌ خواردن جێ‌ به‌جێ بكات.

به‌ پێی‌ بڕگه‌كانی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ له‌ ڕۆژی‌ 1ی‌ 5ی‌ 2018ه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 365 ڕۆژ ئاماده‌كردنی‌ خواردن به‌و كۆمپانیایه‌ ده‌سپێردرێت‌وله‌ كاتی‌ سه‌ركه‌وتن‌و ڕه‌زامه‌ندی‌ سودمه‌ندان‌و به‌رپرس‌و كارمه‌نداندا ده‌كرێت درێژ بكرێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر .


01/05/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.