بەئامادەبوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، دایه‌نگه‌ی سانی ناحكومی فیستیڤاڵی ساڵه‌ی خۆی ئه‌نجامدا
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 1ی 5ی 2018، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێز مافپه‌روه‌ر هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی به‌شی دایهنگهكانو خاوهنو به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك له دایك‌و باوكی منداڵانی، دایه‌نگه‌ی (سان)ی ناحكومی فیستیڤاڵی ساڵانی خۆی ئه‌نجامدا.
له فیستیڤاڵه‌كه‌دا دایه‌نگه ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییانه‌ی نمایشكرد كه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا منداڵه‌كان به هاوكاری مامۆستاكانیان به‌رهه‌میان هێنابوو، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕگه پهروهردهییو فێركاری‌و پهروهردهییانهیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه كه دایه‌نگه‌كه پشتیان پێ ده‌به‌ستێت له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی تۆانا جۆراوجۆره‌كانی منداڵه‌كانی.
له وته‌یه‌كیدا بۆ دایهنگهكهو ئاماده‌بووان، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و ستافی دایه‌نگه‌ی سان كرد كه به ههوڵو ماندووبوون‌و دڵسۆزی خۆیان توانیویانه ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵان بڕهخسێنێتو هیوای خواست هه‌روه‌ك چۆن له هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له گروپی دایه‌نگه نایابهكانن (گروپی ئه‌ی)، به‌و جۆره‌ش بمێننه‌وه.
|