ڕێكخراوی په‌نابه‌رانی نه‌رویجی سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ده‌كات
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هاوكاری‌و كارئاسانیهی پێشكه‌شی ڕێكخراوه‌كه‌یانی كردووه، ڕێكخراوی په‌نابه‌رانی نه‌رویجی(DRC) سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ده‌كات.
به پێی نووسراوی (0303 - 18) لە ڕۆژی 25ی 4ی 2018، كە ئاراستەبهڕێوهبهرایهتی گشتی كراوه، ڕێكخراوی په‌نابه‌رانی نه‌رویجی(DRC)، سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌كات به‌هۆی ئه‌و ههماههنگیو ئاسانكارییه‌ی پێشكه‌شی ڕێكخراوه‌كه‌ی كردووه له سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی باشتركردنی ژیان‌و گوزه‌ران.
پاش سڵاو‌و ڕێز، له ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌دا هاتووه:" له ده‌ستپێكی كاره‌كانماندا، هاوكاری‌و ئامۆژگاری ئێوه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بوو و ده‌رگای كاره‌كانی به ئاسانی بۆ كردینه‌وه"، سه‌ره‌ڕای سوپاسێكی گه‌رم بۆ ئێوه، هیوای بهردهوامیو سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین، هاوپێچ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌ڕێزتان ناسانتان وه بوونه‌ته سودمه‌ند له به‌شێك له پڕۆژه‌كانی ئێمه".
|