• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سزای‌ دایه‌نگه‌یه‌ك ده‌دات‌و پله‌كه‌شی‌ داده‌به‌زێنێت

به‌ پێی‌ هه‌ردوو نووسراوی‌ ژماره‌ (961) له‌ 11ی‌ 4ی‌ 2018، ژماره‌ (1053) له‌ 22ی‌ 4ی‌ 2018، كه‌ له‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌رچووه‌و واژۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌سه‌ره‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سزای‌ (ئاگاداركردنه‌وه‌) ئاراسته‌ی‌ دایه‌نگه‌ی‌ (ئایه‌)ی‌ ناحكومی‌ ده‌كات‌و پله‌و ئاسته‌كه‌شی‌ له‌ گروپی‌ (ئه‌ی‌ - A) داده‌به‌زێنێت بۆ گروپی‌ (بی‌ - B).

له‌ ناوه‌ڕۆكی‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (961)دا هاتووه‌:" ئاماژه‌ به‌ ڕاپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوونی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌رواری‌ 8ی‌ 4ی‌ 2018، پاڵپشت به‌بڕگه‌ی‌ یه‌كه‌م، مادده‌ی‌ چوارده‌ی‌ (ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان) ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 2015، سزای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ دایه‌نگه‌ی‌ (ئایه‌)ی‌ ناحكومی‌ ده‌كه‌ین به‌هۆی‌ بوونی‌ كه‌م‌و كورتی‌ له‌ دایه‌نگه‌ له‌ ڕووی‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵان‌و ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆیان".

هه‌روه‌ها له‌ ناوه‌ڕۆكی‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (1053)دا هاتووه‌: " ئاماژه‌ به‌ ڕاپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ دایه‌نگه‌كان بڕیارماندا به‌ دابه‌زاندنی‌ پله‌و ئاستی‌ دایه‌نگه‌ی‌ ئایه‌ی‌ ناحكومی‌ له‌ گروپی‌ (ئه‌ی‌ - A) بۆ گروپی‌ (بی‌ - B)".

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ته‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كات‌و له‌كاتی‌ بوونی‌ كه‌م‌و كورتیدا به‌ پێی‌ یاسا سزا ئاراسته‌ی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كات‌و له‌ كاتی‌ نه‌بوونی‌ هیچ كه‌م‌و كورتی‌‌و گرفتێكدا سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌، به‌ پێی‌ ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كانیش هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك دوو جار سزای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ وه‌رگرت مۆڵه‌ته‌كه‌ی‌ لێ‌ ده‌سه‌نرێته‌وه‌و خاوه‌نی‌ دایه‌نگه‌ بۆی‌ نییه‌ تا دوو ساڵ داوای‌ مۆڵه‌تی‌ نوێ‌ بكات، كاره‌كانی‌ لیژنه‌كانیش ته‌نها له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ منداڵ‌و ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ ته‌ندروسته‌ بۆ گه‌شه‌ی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ منداڵ.



23/04/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.