پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی (8ی مارس)ه‌وه
به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له پارێزگای سلێمانی، به‌بۆنه‌ی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئافره‌تانی كوردستان ده‌كه‌ین .
به داخه‌وه‌ین ئه‌مساڵ ئه‌م بۆنه‌یه له كاتێكدا به‌سه‌ر ئافره‌تان‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا گوزه‌ر ده‌كات، كه قه‌یرانه جۆراوجۆره‌كان زیاتر ژیانی خه‌ڵكیان هه‌راسانكردووه‌و هه‌ربه‌و هۆیه‌شه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم‌و ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی كار نه‌مانتوانیو له‌ساڵی ڕابردوودا له ئاستی پێویست خزمه‌ت به ئافره‌تان‌و مافه‌كانیان بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له یادنه‌كه‌ین كه گه‌له‌كه‌مان خاوه‌نی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانانێكه كه به هێزو بازووی پۆڵاینیان ئازایه‌تی گه‌لی كوردیان سه‌ماندو به ژن‌و پیاوه‌وه سه‌ریان به‌رزكردینه‌وه له نێو گه‌لانی دونیادا.
دووباره پیرۆزبێت 8ی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
8ی مارسی 2016
|