كاك سه‌ردار حه‌مه‌ئه‌مین: ئەوە بۆ یەكەمجارە خێزانی ئۆتیزم بانگ ده‌كرێن بۆ وه‌ها كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ
پاش به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره(4)ی ساڵی 2018ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، كاك سه‌ردار حه‌مه‌ئه‌مین وه‌ك چالاكوان‌و باوكی منداڵێكی ئۆتیزم ڕایگه‌یاند" له‌ماوه‌ی 8 ساڵی ڕابردوودا، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره نوێنه‌ری خێزانه‌كان بانگهێشت بكرێن بۆ وه‌ها كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ، تا ئێستا هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان به‌بێ نوێنه‌ری خێزانه‌كان كراوه‌و ئه‌وه‌ش كایكردووه سستی‌و لاوازی به ڕوونی به ئیشهكانهوه دیاربێت".
له ئه‌كاونتی تایبه‌ت به خانه‌واده‌كانی ئۆتیزم به‌ناوی یانه‌ی ئۆتیزم، كاك سه‌ردار حه‌مه ئه‌مین خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به به‌شداری خۆی‌و خاتوو نه‌رمین حسێنی دایكی منداڵی ئۆتیزم به بانگهێشتكردنو به‌شداریكردنیان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ڕۆژی سێشه‌ممه، 17ی 4ی 2018.
وه‌ك له پۆسته‌كه‌ی كاك سه‌رداردا هاتووه، ئەوە یەكەمجارە خێزانه‌كانی ئۆتیزم بەشداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی دهكهنو خۆیان باس له كێشه‌و گرفت‌و داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌ر له پۆستهكهشیدا به‌ڕێز كاك سه‌ردار سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كردووه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.
وێنه‌ی پۆسته‌كه‌ی كاك سه‌ردار له ئه‌كاونتی یانه‌ی ئۆتیزم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك:
|