• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ ئاماده‌بوونی‌ دایك‌و باوكێكی‌ منداڵی‌ ئۆتیزم، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ چواره‌می‌ خۆی‌ ئه‌نجامدا

ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (4)ی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ ئه‌نجامداو سه‌عاتی‌ یه‌كه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شی‌ ته‌رخانكرد بۆ گوێگرتن له‌ دایك‌و باوكی‌ دوو منداڵی‌ ئۆتیزم به‌مه‌به‌ستی‌ ئاگابوون له‌ گرفت‌و كێشه‌ی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خانه‌واده‌كانیان.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 17ی‌ 4ی‌ 2018، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان كاك سه‌ردار حه‌مه‌ئه‌مین باوكی‌ مندڵێكی‌ ئۆتیزم‌و  خاتوو نه‌رمین حسێن دایكی‌ منداڵێكی‌ ئۆتیزم، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (4)ی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ بێجگه‌ له‌ ته‌وه‌ره‌ ئاساییه‌كانی‌ كاروباره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و گفتوگۆی‌ كێشه‌كان‌و به‌ دواداچوونی‌ پلانه‌كان، بریتی‌ بوو له‌ گوێگرتن له‌ گیروگرفتی‌ ئه‌و خانه‌وادانه‌ی‌ كه‌ منداڵی‌ ئۆتیزمیان هه‌یه‌، ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی‌ زۆر نوێ بوو كه‌ تا ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌مجۆره‌ به‌ڕێوه‌نه‌چووه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌شی‌ مایه‌ی‌ خۆشحاڵی‌ هه‌ربوو به‌ڕێزانی‌ دایك‌و باوكی‌ منداڵی‌ ئۆتیزم بوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ردوو به‌ڕێزان كاك سه‌ردارو خاتوو نه‌رمینی‌ كرد كه‌ به‌ده‌م بانگهێشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌وه‌ هاتن بۆ ئاماده‌بوونیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌ گرنگترین ئه‌و كارو چالاكیانه‌ كرد كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ماوه‌ی‌ مانگێكی‌ ڕابردوودا ئه‌نجامیداون به‌ تایبه‌ت بڕیاری‌ ڕێگه‌گرتن له‌ زمانی‌ بیانی‌ له‌ دایه‌نگه‌كاندا كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ زۆری‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێناو سه‌رجی‌ هاووڵاتیانی‌ كوردستان‌و پسپۆڕو شاره‌زایانی‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و ده‌روونی‌‌و زمانه‌وانی‌ بۆ خۆی‌ ڕاكێشا.

دوابه‌دوای‌ وته‌ كورته‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، سه‌رجه‌م به‌ڕێزانی‌ ئاماده‌بوو له‌ یاریده‌ده‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی‌ به‌ش‌و هۆبه‌كان گوێیان گرت له‌ هه‌ردوو میوانی‌ به‌ڕێز، هه‌ردوو به‌ڕێزانیش زۆر به‌ وردی‌ باسیان له‌و گیروگرفتانه‌ كرد كه‌ منداڵانی‌ نه‌خۆشی‌ ئۆتیزم له‌ كۆمه‌ڵگه‌هه‌یانه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و گیروگرفتانه‌ی‌ كه‌ خانه‌واده‌كانیان هه‌یانه‌ به‌هۆی‌ قورسی‌‌و ئاڵۆزی‌ چۆنیه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و تێنه‌گه‌یشتنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ له‌ گرفته‌كانیان‌و چۆنیه‌تی‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان، هه‌روه‌ك به‌شێكی‌ زۆر وته‌كانیان تایبه‌ت بوو به‌ پێویستی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خانه‌واده‌كانیان بۆ سه‌نته‌ری‌ پێشكه‌وتوو به‌هێز له‌ ناو شاری‌ سلێمانی‌‌و له‌ قه‌زاو ناحیه‌كان، هه‌روه‌ك جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت به‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ به‌هێزه‌وه‌ كار بۆ ئۆتیزم‌و بكات، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ باسكردن له‌ كێشه‌ی‌ ته‌رخان نه‌كردن مووچه‌و هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ ساڵی‌ 2103ه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌‌و به‌تایبه‌ت بۆ منداڵانی‌ ئۆتیزم.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له‌ زووترین كاتدا سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفت‌و خواسته‌كانی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خانه‌واده‌كیان به‌ ڕاپۆرتێك ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێزان سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بكات له‌ ڕێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ تا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ جیدی‌‌و ورد كێشه‌ی‌ ئۆتیزم‌و داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نێت.

به‌شی‌ یه‌كه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوو سه‌عاتی‌ خایاندو بڕیاره‌ به‌شی‌ دووه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 22ی‌ 4ی‌ 2018 ته‌واوبكرێت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڵسه‌ناندنی‌ ئاستی‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ پلانی‌ ساڵانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌.


19/04/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.