له هه‌ردوو مانگی 2و 3دا، به‌شی دایه‌نگه‌كان زیاتر له 35 دایه‌نگه‌ی حكومی‌و ناحكومی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه
به پێی ڕاپۆرتی به‌شی دایه‌نگه‌كان، له مانگی 2ی ئهمساڵو نیوه‌ی مانگی 3دا، توانیویه‌تی 35 دایه‌نگه بهسهربكاتهوهو دوو دایه‌نگه سزا بدات‌و سوپاس‌و پێ‌زانین ئاراسته‌ی شه‌ش دایه‌نگه بكات.
له‌باره‌ی ڕاپۆرتهكهوه، به‌ڕێز ماف په‌روه‌ر هیوا ڕه‌حمان، به سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاند:" له ڕوانگه‌ی په‌رۆشمان بۆ منداڵانی دایه‌نگه‌و پێشخستنی ئاستی دایه‌نگه‌كان، به‌رده‌وام لیژنه‌كانمان سه‌ردانی دایه‌نگه‌كان دهكهنو ڕێنمایی پێویست ئاراسته‌ی دایهنگهگان دهكهنو له به‌رانبه‌ر پابهندبوونو كاری باشی دایه‌نگه‌كاندا پێشنیاری سوپاس ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دهكهنو سزاش ئاراسته‌ی دایه‌نگه‌ی كه‌مته‌ر خه‌م".
به پێی ڕاپۆرته‌كه‌یان، به‌شی دایه‌نگه‌كان له‌ماوه‌ی نێوان 1ی 2 بۆ 15ی 3ی 2018 له ڕێگه‌ی لیژنهكانو توێژه‌رو كارمه‌ندانی به‌شه‌كه‌وه ئه‌م چالاكیانه‌یان ئه‌نجامداوه:
1ـ سهردانو به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی 35 دایه‌نگه‌ی حكومی‌و ناحكومی.
2ـ سزای ئاگاداركردنه‌وه بۆ (2) دایه‌نگه‌ی ناحكومی.
3ـ سزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت بۆ یه‌ك دایه‌نگه.
4ـ نووسراوی وهئاگاهێنانهوهو پابه‌ندكردن بۆ (4) دایه‌نگه.
5ـ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی بۆ (6) دایه‌نگه‌ی ناحكومی.
6ـ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی (50) نووسراوو فه‌رمان بۆ ڕێكخستنی كاری دایه‌نگه‌كان.
7ـ به‌دواداچوون له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه (100 جار).
8ـ سازدان‌و به‌شداری له كردنه‌وه‌ی (4) دایه‌نگه‌ی ناحكومی.
9ـ ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری.