• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی‌: بڕیاره‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ سه‌دا سه‌د دروسته‌و پشتگیریی‌ ده‌كه‌ین

له‌ كاتی‌ به‌شداری‌ به‌رنامه‌یه‌كدا له‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ ئێن ئار تی‌، به‌ڕێز د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی‌، پڕۆفیسۆری‌ یاریده‌ده‌ر له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكدا ڕایگه‌یاند بڕیاره‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ بۆ ڕێگرتن له‌ زمانی‌ بیانی‌ له‌ دایه‌نگه‌كاندا بڕیارێكی‌ ڕاست‌و دروسته‌‌و پێویسته‌ هه‌موو دایكێك شانازی‌ بكات به‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ زمانی‌ دایك فێربێت.

له‌ كاتی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ ڕۆژ باش كوردستانی‌ كه‌ناڵی‌ ئێن ئارتی‌، سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ، 12ی‌ 4ی‌ 2018، سه‌باره‌ت به‌ توانای‌ زیره‌كی‌ منداڵ، له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ پێشكه‌شكاری‌ به‌رنامه‌ سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری‌ ڕێگه‌ گرتن له‌ زمانی‌ بێگانه‌ له‌ دایه‌نگه‌كاندا ڕایگه‌یاند:" بڕیاره‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ بۆ ڕێگرتن له‌ زمانی‌ بیانی‌ له‌ دایه‌نگه‌كاندا بڕیارێكی‌ ڕاست‌و دروسته‌" .

هه‌ر له‌ وه‌ڵامه‌كه‌یدا د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی‌، پڕۆفیسۆر له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌‌و پسپۆڕی‌ ده‌روونی‌، ڕایگه‌یاند :" هه‌ر به‌ڕێزێك گله‌یی‌ هه‌یه‌ با بڕۆن توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان بخوێننه‌وه‌ كه‌ هه‌موویان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نابێت منداڵ زمانی‌ دووه‌می‌ فێركه‌یت تا زمانی‌ دایكی‌ فێر نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ زۆر خراپی‌ له‌سه‌ر زمانی‌ دایكی‌ ده‌بێت، ئێمه‌ش كوردین‌و پێویسته‌ گرنگی‌ به‌ زمانی‌ خۆمان بده‌ین له‌و ته‌مه‌نه‌و ده‌كرێت له‌ دوای‌ قۆناغی‌ دایه‌نگه‌وه‌ منداڵ فێری‌ زمانی‌ تری‌ بێگانه‌ بكرێت، كورد واته‌نی‌ تا ماڵ وه‌ستا بێت مزگه‌وت حه‌رامه‌".

هه‌روه‌ها وتی‌:" ئه‌گه‌ر زمانی‌ دووه‌ممان فێری‌ منداڵ كرد له‌ دایه‌نگه‌ ئه‌وه‌ توانای‌ منداڵه‌كه‌ دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو زمان‌و له‌ هه‌ردوو زمانه‌كه‌دا لاواز ده‌بێت، نه‌ ئینگلیزییه‌كی‌ باش فێر ده‌بێت وه‌ك منداڵێكی‌ ئینگلیز، نه‌ كوردییه‌كه‌شی‌ به‌وجۆره‌ باش ده‌بێت، ئێمه‌ پێویسته‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا زوڵم له‌ منداڵ نه‌كه‌ین".

له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا، د.كه‌ریم وتی‌:" توێژینه‌وه‌كان ئه‌ڵێن دوانه‌ زمانی‌ كاریگه‌ریی‌ خراپی‌ ده‌بێت، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ دایك‌و باوكی‌ منداڵ شانازی‌ بكات به‌ بڕیاره‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌وه‌ كه‌ منداڵه‌كانیان زمانی‌ دایك فێر بێت، زمان ناسنامه‌ی‌ ئینسانه‌، ویستت هه‌ر وڵاتێك تێك بده‌یت بڕۆ زمانه‌كه‌ی‌ تێك بده‌، زمانی‌ ئێمه‌ ناسنامه‌مانه‌و پێویسته‌ منداڵ سه‌ره‌تا زمانی‌ دایك فێر بێت پاشان له‌ دوای‌ چوارساڵی‌‌و پێنج ساڵی‌ له‌ باخچه‌ زمانی‌ تر فێر ببێت".
 
https://www.facebook.com/naliatv/videos/1897616900284369/

12/04/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.