د.ئا‌ڤێستا كه‌مال: بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی بێگانه له دایه‌نگه‌كاندا بڕیارێكی دروسته
به‌ڕێز د.ئا‌ڤێستا كه‌مال، پسپۆڕی زمان له كاتی به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی باش‌و دروسته به ئاراسته‌ی پاراستنی زمانی دایك زمانی كوردی.
له كات ئاماده‌بوونی له به‌رنامه‌ی ڕۆژێكی نوێی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردساتدا، به‌ڕێز د.ئا‌ڤێستا كه‌مال، پسپۆڕی زمان له زانكۆی سلێمانی جه‌خت له دروستی بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرده‌وه له ڕێگه‌گرتن له زمانی بێگانه له دایه‌نگه‌كاندا، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند " زمانی دایك (زمانی كوردی) له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه"، هه‌روه‌ها وتی: "دابه‌زینی پیرۆزی بۆ زمانی كوردی له خۆبهكهمزانینهوهیه"، هه‌روه‌ها پێی وابوو كاتێك له شكۆی زمان درا له بوونی نه‌ته‌وه‌یش ده‌درێت.
|