سەنتەری ئۆتیزم چالاكییه‌كی تايبه‌ت به ئۆتیزم به‌ڕێوه ده‌بات
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، 10ی 4ی 2018، له شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی، سهنهری ئۆتیزمی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی چالاكییه‌كی تایبه‌ت به ئۆتیزم به‌ڕێوه‌بردو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش چالاكییه‌كی به‌سه‌ركرده‌وه.
چالاكییه‌ك به‌شێك بوو له‌و چالاكیانه‌ی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئۆتیزمه‌وه سازكرابوو، تیایدا هاووڵاتیان به نه‌خۆشی ئۆتیزم‌و گیروگرفتی خانه‌واده‌كانی ئۆتیزم ئاشنا ده‌كران.
له سه‌ردانێكیدا بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی سه‌نته‌ری ئۆتیزم كرد كه هه‌ستابوون به ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كه، هه‌روها له لێداونیدا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام وتی :" هه‌رجۆره چالاكیه‌ك بۆ باشتر ئاشناكردنی كۆمه‌ڵگه به نه‌خۆشی ئۆتیزم یارمه‌تیده‌رده‌بێت بۆ خانه‌واده‌كان تا كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به تێنه‌گه‌یشتنی خه‌ڵك كه‌مببێته‌وه له مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ منداڵانی ئۆتیزم".
|