شه‌وی هه‌ینی، 6ی 4ی 2018، له به‌رنامه‌ی هیڵی سووری كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی، ژنێكی ده‌رۆزه‌كار له‌كاتی ده‌رۆزه (سواڵكردن)ی له‌ناو بازاڕ قسه بۆ به‌رنامه‌كه ده‌كات كه گوایه ماڵی به‌ساڵاچووان ده‌ریانكردووه‌و جێیان نه‌كردووته‌وه، ئێمه به پێویستی ده‌زانین ڕایبگه‌یه‌نین:
1ـ ده‌رۆزه‌كه‌ره‌كان پیشه‌یان ده‌رۆزه‌كردن (سواڵكردن)ه‌و ته‌نها پاساوه‌كانیان هه‌ژاری‌و ئاواره‌یی‌و نه‌خۆشییه، ئه‌گه‌رنا هه‌ژاره‌كان نه‌فس به‌رزن‌و ئاماده‌ی ده‌ستپانكرده‌وه نین له خه‌ڵكی‌و ژماره‌شیان به هه‌زارانن له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا.
2ـ ماڵی به‌ساڵاچووان به هه‌میشه‌یی ده‌رگای به‌ڕووی به‌ساڵاچووانی بێ خانه‌و لانه‌دا كراوه‌یه‌و ماڵێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان‌و په‌ككه‌وته‌كانه‌و به‌هیچ جۆرێك كه‌س نه‌ده‌ركراوه‌و نه‌ده‌رده‌كرێت، به‌ڵام به پێی ڕێنمایی ڕێگه نادرێت ده‌رۆزه‌كه‌ره‌كان ماڵی به‌ساڵاچووان وه‌ك شوێنێك بۆ حه‌وانه‌وه به‌كاربهێنن، به‌یانیان بچنه ده‌ره‌وه بۆ سواڵ‌و ئێواره بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه بۆ دانیشتوان‌و سودمه‌ندانی ماڵی به‌ساڵاچووان عه‌یبه‌یه نه‌وه‌ك بۆ ماڵی به‌ساڵاچووانیش، بۆیه ڕێگه نادرێت به‌و جۆره كه‌سانه ڕۆژانه ده‌رچن بۆ سواڵكردن، ئه‌م بڕیاره‌ش جێگه‌ی په‌سه‌ندی سواڵكه‌ره‌كان نییه.
3ـ ماڵی به‌ساڵاچووان سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی‌و كه‌مبوونه‌وه‌و دواكه‌وتنی مووچه‌ی كارمه‌ندان، به‌ڵام به دڵسۆزی كارمه‌ندانی‌و پشتیوانی چاكه‌كاران توانیویه‌تی له ساڵانی پێش قه‌یران خزمه‌تی زیاتر بكات‌و ژماره‌یه‌كی زۆرتری به‌ساڵاچوو و په‌ككه‌وته له خۆبگرێت‌و له ئاستێكی به‌رزدا باشترین خزمه‌ت بكات، به‌ساڵاچووانیش له خانه‌قین تا كه‌ركوك ڕووی تێده‌كه‌ن‌و به ماڵی خۆیانی ده‌زانن.
4ـ سەرەڕاى ده‌ستخۆشی زۆرمان بۆ كه‌ناڵی ئێن ئار تی و ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی هێڵی سوور كه ئه‌م ته‌وه‌ره‌یان هه‌ڵبژاردو كاریان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری له‌م باره‌یه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام گله‌یی دۆستانه‌مان هه‌یه له‌وه‌ی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌و دڵنیابوونه‌وه له زانیارییه‌كه ئه‌و وتانه‌یان په‌خش كردووه وه‌ك بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك، كه له ڕاسیتیدا پیَچه‌وانه‌ی ڕاستین‌و هه‌موو ده‌زانین سواڵكه‌ره‌كان پیشه‌یان سواڵه‌و له به‌رانبه‌ر هیچ شتێك‌دا وازی لێناهێنن ته‌نها سزای شایسته نه‌بێت له‌و ڕه‌فتاره خراپ‌و ناپه‌سه‌نده‌یان دوور بخاته‌وه‌و ته‌نها به دوای دۆزینه‌وه‌ی بیانوودان له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا بۆ پیشه‌كه‌یان كه ڕاسته‌وخۆ تاوانه به‌رانبه‌ر به خۆیان‌و كۆمه‌ڵگه‌ش.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
7ی 4ی 2018