بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له‌لایه‌ن هاووڵاتیان‌و شاره‌زایانه‌وه پێشوازی گه‌رمی لێكرا
پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به فه‌رمانی ژماره (894) له 4ی 4ی 2018، سه‌رجه‌م دایه‌نگه حكومی‌و ناحكومییه‌كانى پابه‌ند كرد به به‌كارهێنانی زمانی كوردی له سه‌رجه‌م چالاكییه هونه‌ری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا‌و ڕێگه‌گرتن له به‌كاهێنانی زمانی تر، بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه گرنگی زۆری پێدراو زۆرینه‌ی هاووڵاتیانیش به بڕیارێكی زۆر باش‌و دروستیان زانی‌و ده‌ستخۆشیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد بۆ بڕیاره‌كه‌ی.
له كۆمێنتێكدا، به‌ڕێز نه‌زیره موحه‌ممه‌د، مامۆستای زانكۆ‌و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له بواری په‌روه‌رده‌ی منداڵدا نووسیویه‌تی:" ده‌ستان خۆش، منیش وه‌ك مامۆستایه‌كی زانكۆ پشتگیریتان لێ ده‌كه‌م، زمانه بیانییه‌كان ته‌نها بۆ بازاڕگه‌رمكردنه له دایه‌نگاكان‌و باخچه‌كان، ئێمه چه‌ند كه‌یس ده‌ناسین كه منداڵه‌كه پێش 4 ساڵی له نێوان دوو زماندا ون بوه‌و قسه‌ی بیر چووه‌ته‌وه".
له راپۆرتێكیدا، كه‌ناڵی ئێن ئار تی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه شاره‌زایان پشتیگریی بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن و نووسیویه‌تی :" شارەزایانی پەروەردەیی دەروونیش دەڵین بڕیارەكەی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی رای زۆرینەی پسپۆرانی پەروەردەیی جیهانە كە لەوتەمەنەدا منداڵ واباشترە زمانی دایكی فێربكرێت".
"
به‌ڕێزێكیش به‌ناوی كه‌ژاڵ فه‌ره‌ج، كه خاوه‌نی دایه‌نگه‌یه، خۆشحاڵی زۆری خۆی بۆ بڕیاره‌كه پیشانداوه‌و نووسیویه‌تی:" ئای خوایە...چەند دڵم بەم بڕیارە خۆش بو".
له كۆمێنتێكی تردا هاووڵاتیه‌ك نووسیویه‌تی:" دەستی هەموو لایەک خۆش،بڕیارێکی دروست و ژیرانە و خەمخۆریانەش بوو، من بۆخۆم ئێستا لت هەوڵی فێربوونی زمانی بێگانەم بەڵام بۆ منداڵ کارە سات بوو جارێ زمانی بە سروشتی خۆی نەپژابێت بچیت فێری بمانێکی تری بکەیت..."
له په‌یجی تایبه‌تی خۆشی، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیمان، ڕاپرسییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا به ناونیشانی (پێت وایه بڕیارێكی دروستمانداوه؟) پرسیویه‌تی:" پاش ڕاوێژكردن، به‌دواداچوون‌و لێكۆڵینه‌وه، گه‌یشتینه ئه‌و بڕیاره‌ی كه ڕێگه نه‌ده‌ین له دایه‌نگه‌كان بێجگه له‌زمانی دایك (زمانی كوردی) هیچ زمانێكی تر به‌كاربهێنرێت له چالاكییه جۆراوجۆره‌كاندا، پێت وایه بڕیارێكی دروستمانداوه؟" له ئه‌نجامی ئه‌و ڕاپرسیه‌شدا كه له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا (173) له فانه‌كانی به‌شدارییانكردووه، له كۆی ئه‌و 173 به‌شدارییه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به به‌ڵێ ده‌نگیان به بڕیاره‌كه داوه بریتی بووه له (127) ده‌نگ به ڕێژه‌ی (له 74%) و ئه‌وانه‌شی به نه‌خێر ده‌نگیانداوه‌و ناڕازین له بڕیاره‌كه بریتین له (47) به‌شداربوو به‌ڕێژه‌ی (27%).
هاووڵاتیه‌كی تریش زۆر به توندی پشتیگیری له بڕیاره‌كه ده‌كات‌و به بڕیارێكی كورد په‌روه‌رانه‌و دڵسۆزانه‌ی ئه‌ژمارده‌كات‌و ده‌نووسێت:"یه‌کەمجارە لە کوردستان بڕیارێک بدرێت سەد لە سەد باش بێت و سوود بەخش بێت، دەستانخۆش بێت، تکایە هەوڵبدەن تێکی نەدەن و بازرگانە پیسەکانی وڵات ڕێگر نەبن".
هاووڵاتیه‌كی تریش به‌مجۆره پشتگیریی له بڕیاره‌كه كردوه‌و نووسیویه‌تی:" کاریکی زور باش ده‌كه‌ن، به خوا من له مێژه هاوارم لێ هه ستاوه، قوتابی زانكۆیه‌و کوردی نازانێت !"
بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن خودی دایه‌نگه‌كانیشه‌وه به بایه‌خه‌وه ته‌ماشاكراو پشتگیرییه‌كی زۆر كراوه و داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن بڕیاره‌كه به‌باشی جێ به‌جێی بكرێت، له‌و باره‌یه‌وه دایه‌نگه‌ی گوڵه مێخه‌كی ناحكومی به‌مجۆره كۆمێنتیان نووسیوه:" ده‌ستتان خۆش، بڕیارێكی دروسته، به‌ڵام هیوادارم سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌كان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێزتان‌و به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن".
له‌لایه‌كی تره‌وه، بڕیاره‌كه خاڵی نه‌بوو له ڕه‌خنه‌ی هاووڵاتیان‌و شاره‌زایان‌و پسپۆڕان، له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز د.جه‌عفه‌ر عومه‌ر، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بۆرد له پزیشكی ده‌روونی به‌مجۆره بۆچوونی خۆی ده‌ربڕیوه: " دەستتانخۆشبێت... بە رای من باشتربوو لەسەر ئەو بابەتە توێژینەوە بکرایە بەشێوەیەکی زانستی پاشان بریار بدرایە، تەنها وەرگرتنی رای شارەزایان نابێتە بنەمای زانستی، ئەگەر بە توێژینەوەش کرابێت ئەوە زۆر باشە، زۆر توێژینەوە ئاماژە بەوە دەکەن دەتوانرێت لەو تەمەنەدا منداڵ فێری زمانی تر بکرێت".