یەكەم ئەڵقه‌ی ڕاهێنانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ئافره‌تان له ماڵی داڵده‌دان به‌ڕێوه‌چوو
به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له پلانی خۆیدا داینابوو، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌شی پارێزگاری خێزان، ڕۆژی سێشه‌ممه، 3ی 4ی 2018، یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌ی (تواناسازی) له ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی له‌لایه‌ن به‌ڕێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.عالیه فه‌ره‌ج، م.زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌رنامه‌ی تواناسازی ئافره‌تان هه‌فتانه‌و به درێژانی ساڵی 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت‌و هه‌وڵده‌دات توانای ئافره‌تانی به‌رزبكاته‌وه‌و فێریان بكات چۆن چۆنی واقیعبینانه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان بڕوانن‌و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ركه‌رن‌و ڕووبه‌ڕووی سه‌ختیه‌كانی ژیان ببنه‌وه.
له چوار مانگی یه‌كه‌می پڕۆگرامه‌كه‌دا بابه‌ته‌كانی (متمانه به خود، په‌یوه‌ندییه كه‌سیه‌كان، په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی) ده‌وترێنه‌وه، ئه‌و بابه‌تانه‌ش ورد ده‌كرێنه‌وه‌و به شێوازی نوێی ڕاهێنانی سه‌رنج ڕاكێش چه‌مكه‌كان ده‌گه‌یه‌نرێنه به‌شداربووان كه ژنانی داڵده‌دراون له ماڵی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی.
|