• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پاش دانان‌و داڕشتنی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پلانی‌ خۆی‌ بۆ ساڵی‌ 2018 چاپ ده‌كات

پاش پرۆسه‌یه‌كی‌ وردو ته‌واو، به‌ به‌شداری‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ فه‌رمانگه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و به‌رپرسانی‌ به‌شه‌كانی‌ دیوان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پلانی‌ خۆی‌ بۆ ساڵی‌ 2018 داڕشت، پلانه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ دیزاینێكی‌ جوان‌و شایسته‌دا چاپكراو كه‌وته‌به‌رده‌ست به‌رپرس‌و به‌ش‌و هۆبه‌كانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان.

له‌ پێشه‌كی‌ ئه‌و پلانەكەدا كه‌ (27) لاپه‌ڕه‌ی‌ قه‌باره‌ (A4)ه‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیه‌وه‌ نووسراوه‌، سەبارەت بە گرنگی‌ پلان بۆ دامه‌زراوه‌كان هاتووه‌: " پلان، كلیل‌و سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكی‌ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی‌ به‌ڕێوه‌بردنه‌، هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌بێ‌ پلان‌و به‌رنامه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ سه‌ر به‌ هه‌ر كه‌رتێك بێت‌و قه‌باره‌كه‌ی‌ هه‌رچه‌ند بێت، چونكه‌ پلان هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌می‌ بنه‌ماكانی‌ به‌ڕێوه‌بردنه‌و له‌ پاش دانانی‌ پلان كۆڵه‌كه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ تری‌ به‌ڕێوه‌بردن له‌ (ڕێكخستن، ئاراسته‌كردن، چاودێری‌) پێویستیان به‌ بیناكردن هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ پرۆسه‌ی‌ دانانی‌ پلان ده‌بێته‌ هۆی‌ سه‌ركه‌وتن له‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و له‌ كاتی‌ نه‌بوونی‌ پلانێكی‌ سه‌ركه‌وتوودا، هه‌نگاوه‌كانی‌ تری‌ به‌ڕێوه‌بردن له‌ هه‌ر ئاستێكدا بن ناتوانن ئامانجه‌كانی‌ دامه‌زراوه‌ به‌دیبهێنن. ".

هه‌ر له‌ به‌شێكی‌ تری‌ پێشه‌كی‌ پلانه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ڕێوه‌بردن كه‌ (پلان - Plan)ه‌ هاتووه‌: " زۆر خۆشحاڵم ده‌بینم به‌ش‌و هۆبه‌كانی‌ ددیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ به‌ڕێوه‌بردنیان به‌ سه‌ركه‌وتوویی‌ هاویشتووه‌، پلانێكی‌ وردی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دیموكراسیانه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌شداری‌‌و له‌ ڕوانگه‌ی‌ توانا ماددی‌‌و مرۆییه‌كانه‌وه‌ بۆ خزمه‌تی‌ منداڵ‌و خێزان‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان‌و پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داڕشتووه‌، ماوه‌ته‌وه‌ جێبه‌جێكردن‌و به‌دواداچوون‌و هه‌ڵسه‌نگاندن كه‌ ته‌واوكاری‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ جوان‌و زانستی‌‌و پیشه‌ییه‌ ده‌بن‌و یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كه‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ به‌ ئاراسته‌یه‌كی‌ دروستی‌ هێنانه‌دی‌ ئامانجه‌كانیاندا هه‌نگاو بنێن".

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ وردو زانستیانه‌و بابه‌تیانه‌و واقیعیانه‌ پلانی‌ خۆی‌ داده‌ڕێژێت‌و به‌ چاپكراوی‌ دابه‌شی‌ ده‌كات به‌سه‌ر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیدا، كه‌ تیایدا له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئامانجه‌كانی‌ فه‌رمانگه‌وه‌ هه‌نگاوو به‌رنامه‌ی‌ كار بۆ به‌ش‌و هۆبه‌كان به‌ ژماره‌و داتاو پابه‌ندی‌ به‌ كات دانراوه‌و ڕوونكراوه‌ته‌وه‌.


03/04/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.