• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ منداڵانی‌ دایه‌نگه‌كانى جاف تاوه‌رو شاری نه‌ورۆز ده‌كات‌و دایەنگەیەی‌ به‌رزاییه‌كانی‌ قه‌یوان به‌ فه‌رمی‌ ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ نووسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ منداڵانی‌ دایه‌نگه‌كانى جاف تاوه‌رو شاری نه‌ورۆزی ناحكومی‌ كردو دایه‌نگه‌ی‌ به‌رزاییه‌كانی‌ قه‌یوانیش به‌ فه‌رمی‌ ده‌كاته‌وه‌.

پاش گرتنه‌به‌ری‌ ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان‌و پابه‌ندی‌ به‌ سیستمی‌ دایه‌نگه‌كان‌و ڕێنماییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌و بڕیاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌وه‌، دایه‌نگه‌ی‌ به‌رزاییه‌كانی‌ قه‌یوان به‌ فه‌رمی‌ مۆڵه‌تی‌ كاركردنی‌ وه‌رگرت‌و به‌ڕووی‌ منداڵانی‌ پڕۆژه‌كه‌دا كرایه‌وه‌.

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 19ی‌ 3ی‌ 2018، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و مافناس هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان‌و خاتوو گه‌ڵاڵه‌ به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ میلاكات‌و ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ دایه‌نگه‌كان‌و خاوه‌ن‌و به‌رێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندان‌و به‌رپرسانی‌ پڕۆژه‌ی‌ به‌رزاییه‌كانی‌ قه‌یوان، دایه‌نگه‌ی‌ به‌رزاییه‌كانی‌ قه‌یوانی‌ ناحكومی‌ به‌ فه‌رمی‌ كرایه‌وه‌.

پاش كردنه‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌كه‌ به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێكانی‌ هۆڵ‌و به‌شه‌ جیاوازه‌كانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ دایه‌نگه‌ كرد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ باش سه‌ره‌تای‌ كاریان دامه‌زراندوه‌، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ له‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان كرد كه‌ مه‌رج‌و ڕێنماییه‌ پێویسته‌كان به‌سه‌ر دایه‌نگه‌كاندا به‌بێ‌ جیاوازی‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، هیواشی‌ خواست دایه‌نگه‌ بتوانێت ژینگه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵان بره‌خسێنن.

له‌ هه‌مان ڕۆژدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازیكرد له‌ خاوه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاو ژماره‌یه‌ك له‌ منداڵانی‌ دایه‌نگه‌كانی جاف تاوه‌رو شاری نه‌ورۆزی ناحكومی‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پیرۆزبایی‌ نه‌ورۆز سه‌ردانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیان كردبوو.


21/03/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.