ئەنجومەنی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆوبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 18ی 3ی 2018، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و شاره‌زاكانی دیوان‌و به‌رپرسی به‌شه‌كان‌و ژماره‌یه‌ك له هۆبه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (3)ی ساڵی 2018ی خۆی گرێدا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه نزیكه‌ی 2 سه‌عاتی خایاند، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه بریتی بوو له:
1ـ سه‌ردانی به‌ڕێز كه‌ین گرۆسس، قونسڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان‌و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌رپرسی پارێزگاری خێزان‌و به‌رێوه‌به‌ری ماڵی داڵده‌دان‌و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و چه‌ند ستافێكی ماڵی داڵده‌دان.
2ـ نه‌خشه‌و پلانی كار‌و چالاكییه‌كان بۆ ساڵی (2018)ی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان.
3ـ پیاچوونه‌وه به كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو، ژماره (2) .
4ـ گرفتی دواكه‌وتن له هێندێك كاردا.
5ـ ڕێبه‌ری كاری ڕێكخراوه‌كان بۆ ماڵی داڵده‌دان .
6ـ گفتوگۆی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری له‌باره‌ی دایه‌نگه‌كان.
پاش گفتوگۆی ته‌وه‌ره‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یشته چه‌ند بڕیار‌و ده‌رئه‌نجامێك كه له (14) خاڵدا گه‌ڵاڵه‌كران.
ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی به شێوه‌ی خولی‌و مانگانه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ده‌به‌ستێت‌و تیایدا تاوتوێی‌كارو به‌رنامه‌ان ده‌كرێت‌و چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌كان داده‌نرێت.