حکومەتی هەرێمی كوردستان پشووەكانی نەورۆزی دیاریكرد
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی و نیشتمانی نەورۆزەوە رۆژانی 21 و 22 و 23 ئەم مانگە دەبێتە پشووی فەرمی.
لە راگەیێندراوێكدا سەفین دزەیی ، گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان جگە لە پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی و نیشتمانی نەورۆزەوە رایگەیاند "هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی شادی و ئارامی و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان".
لەبەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكەدا هاتووە، پشووی جەژنی نەورۆز لە رۆژی سێشەمە 20-3-2018 دەستپێدەكات و رۆژانی 21 و 22 و 23 ش دەبنە پشووی فەرمی و رۆژی 25-3-2018 دەوامی ئاسایی دەستپێدەكاتەوە.
|