به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له كونسڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان پێشوازیكرد له به‌ڕێز كێن گرۆسس كونسڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان‌و له دیدارێكدا باسیان له‌و چالاكییانه كرد كه ده‌چنه بواری پێشخستن‌و به‌هێزكردنی تواناكانی ژنانه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 14ی 3ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان عه‌مید سه‌ركه‌وت عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی خێزان‌و به‌ڕێز خاتوو ئاره‌زوو كه‌ریم، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان‌و خاتوو پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و خاتوو شیلان عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی پێشوازیكرد له به‌ڕێز كێن گرۆسس، كونسڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان‌و ستافێكی هاوڕێی له راوێژكارانی به‌شی ڕۆشنبیریی كونسوڵیه‌ت.
سه‌ردانی به‌ڕێز كونسوڵی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون بوو له كاروچالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له بواری پاراستنی ئافره‌تان‌و گه‌شه‌پێدان به تواناكانیان، هه‌روه‌ها به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌نگاوو كار‌و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌شی ڕۆشنبیریی كونسوڵیه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت‌و له‌لایه‌ن خاتوو شه‌ن شیروان به‌هاوكاری به‌شی پارێزگاری خێزان به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به وردی ئاماژه‌ی به گرنگترین كار‌و چالاكی‌و ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیدا له بواری پاراستنی ئافره‌تان‌و گه‌شه‌پێدان به تواناكانیاندا، به‌تایبه‌ت تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ی ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو هه‌یه‌تی‌و ئه‌و كاروچالاكییه جۆراو جۆرانه‌ی كه ئه‌نجامیانده‌دات له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی‌و ڕۆشنبیرییه‌كانیدا.
له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاماژه‌ی به گیروگرفته داراییه‌كان كرد كه چ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ڕه‌وتی كاری دامه‌زراوه‌كان هه‌یه، به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای گرفته‌كان به هاوكاری‌و پشتیوانی ڕێكخراوه نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی‌و دڵسۆزییه‌كانی به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێكی زۆر له ئامانجه‌كان زۆر به‌باشی هاتوونه‌ته‌دی، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به به‌رنامه‌كانی ئه‌مساڵی ماڵی داڵده‌دان كرد كه زۆر تێروته‌واوتر له ساڵانی پێشوو كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی داڵده‌دان بكاته هه‌لێك بۆ فێربوون‌و به‌هێزبوونی زیاتری ئه‌و ژنانه‌ی به ناچاری په‌نای بۆ ده‌هێنن، هه‌ر له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی‌و سوپاسی ئاراسته‌ی كونسوڵیه‌ت كرد كه له ڕێگه‌ی به‌شی ڕۆشنبیرییه‌وه به پڕۆژه‌ی (خوێندن له پێناو به‌هێزكرن)دا به‌شداربوون له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن بۆ ماڵی داڵده‌دان‌و كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوو وه‌سفكرد.
هەر لە سەردانەكەیدا بەڕێز كونسوڵی ئه‌مریكا گوێی له پریزینته‌یشنێكی خاتوو (شه‌ن شیروان) گرد كه تایبه‌ت بوو به ناساندن‌و هه‌نگاوه‌كانی جێ به‌جێكردنی پڕۆژه‌ی (خوێندن بۆ به‌هێزكردن) كه بڕگه‌كانی بریتین له په‌ره‌پێدانی تواناكی ژنانی ماڵی داڵده‌دان له بواری فێربوون به پیشه‌ی ده‌ست‌و جوانكاری‌و درومان‌و فێربوونی زمان‌و له‌لایه‌ن به‌شی ڕۆشنبیری كونسوڵیه‌ته‌وه پشتیوانی دارایی كراوه، له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز كێن گرۆسس ده‌ستخۆشی له خاتوو شه‌ن‌و هاوكاره‌كانی كرد له چوارچێوه‌ی بڕۆژه‌كه‌داو بڕوانامه‌ی سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌ی پێ به‌حشی.
له‌لای خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه ده‌ربڕی‌و ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ماڵی داڵده‌دان‌و كارمه‌نده‌كانی كرد كه به ئه‌ركێكی پیرۆز هه‌ڵده‌ستن، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیدا وه‌ك كونسوڵیه‌ت چ خۆیان چ له ڕێگه‌ی ڕێكخراوی تره‌وه هاوكارو پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بن به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌كانی پشتیوانی له بواری ڕۆشنبیریی‌و كلتورییدا.