• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ ده‌ستبه‌كاربوو


به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك خێزان كه‌ خوازیارن وه‌ك خێزانی‌ جێگره‌وه‌  ڕۆڵ ببینن پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ كاره‌كانی‌ خۆی‌ كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 28ی‌ شوباتی‌2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، له‌ هۆڵی‌ كتێبخانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاوێریی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌، پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ كاره‌كانی‌ خۆی‌ كرد .

له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شی‌ ئاماده‌بووان كرد كه‌ تیایدا ڕۆڵی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ی‌ به‌رز نرخاند له‌ پرۆسه‌ی‌ له‌خۆگرتنی‌ منداڵ‌و دابینكردنی‌ ئه‌و سۆزو خۆشه‌ویستییه‌ی‌ ته‌نها له‌ باوه‌شی‌ خێزاندا ده‌ستی‌ ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌رری‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و ڕێكخراوه‌ پاڵپشته‌كانی‌ ستێپ‌و یونسێفی‌ كرد كه‌ به‌رده‌وام پشتیوانی‌ پڕۆژه‌كه‌ بوون له‌ پێناوی‌ سه‌رخستنیدا .

له‌و دیداره‌ی‌ ئه‌مڕۆدا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، توێژه‌ری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌‌و فریشته‌ مه‌هدی‌‌و خه‌نده‌ جه‌لال، توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ پێشكه‌شی‌ ئه‌و خێزانانه‌ كرا كه‌ ئاماده‌ییان پێشاندابوو تا به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان منداڵ له‌ ئه‌ستۆ بگرن . 

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، پڕۆژه‌یه‌كی‌ نوێیه‌و ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی‌ ڕاهێنان‌و چاودێریی‌ به‌رده‌وا‌م‌و پشتیوانی‌ داراییه‌وه‌ له‌لایه‌ك خێزان‌و به‌خێوكه‌ر بۆ منداڵانێك بدۆزێته‌وه‌ كه‌ به‌هه‌رهۆیه‌ك باوك‌ودایكیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ك به‌رده‌وام پشتیوانی‌ له‌ هه‌مان ئه‌و منداڵانه‌ش ده‌كات له‌ ئامێزی‌ خێزانه جێگره‌وه‌كاندا به‌ به‌خشینی‌ ڕێنمایی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌لایه‌تی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كێشه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ ڕۆژانه‌دا .
 


28/02/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.