• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌


بۆ به‌رچاوڕوونی‌ هه‌موو لایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوێك كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 13ی‌ 3ی‌ 2018 له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ڕوویدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ ده‌خاته‌ ڕوو:

1ـ سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 13ی‌ 3ی‌ 2018، هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی‌ (ڕ، أ، م) ته‌مه‌ن (50 ساڵ) له‌ گۆڕه‌پانی‌ باخچه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كۆتایی‌ به‌ ژیانی‌ خۆی‌ هێنا.

2ـ ناوبراو باوكی‌ پێنج منداڵه‌و به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ خێزانیه‌وه‌ زیاتر له‌ ساڵێكه‌ منداڵه‌كانی‌ له‌ ماڵه‌كانی‌ (كوڕان، كچان، ساوایان) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ چاودێریكراون‌و حه‌وێنراونه‌ته‌وه‌.

3ـ به‌ پێی‌ وته‌ی‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانمان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ناوبراو ئه‌م به‌یانیه‌ سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كردووه‌و داوای‌ بینینی‌ منداڵه‌كانی‌ كردووه‌، پاش بینینی‌ منداڵه‌كانی‌‌و له‌ سه‌عات (8.56) دەقیقە كۆتایی‌ به‌ ژیانی‌ خۆی‌ هێناوه‌.

4ـ ده‌ست به‌جێ‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ڕووداوه‌كه‌ ئاگاداركراونه‌وه‌و ڕێكاری‌ پێویست بۆ ڕووداوه‌كه‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر.

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌
13ی‌ 3ی‌ 2018



13/03/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.