• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌هۆی سه‌رپێچی‌ له‌ ڕێنماییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ دایه‌نگه‌یه‌ك داده‌خات

به‌ پێی‌ فه‌رمانی‌ كارگێڕی‌، ژماره‌ (796) له‌ 7ی‌ 3ی‌ 2018، كه‌ له‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌رچووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ مۆڵه‌تی‌ دایه‌نگه‌ی‌ (شاهانه‌) له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ڕاپه‌ڕین هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك توندترین سزا بۆ ئه‌و دایه‌نگایانه‌ی‌ پابه‌ندی‌ سیستم‌و ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان نابن.

به‌ پێی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ فه‌رمانه‌كه‌، سزاكه‌ به‌ پێی‌ بڕگه‌ی‌ (1) له‌ مادده‌ی‌ (14)ی‌ ڕێنمایی‌ ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ (2015)ی‌ دایه‌نگه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بڕیاریدا به‌:
1ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ دایه‌نگه‌ی‌ (شاهانه‌)ی‌ ناحكومی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ڕاپه‌ڕین.
2ـ پێدانی‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگ وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ منداڵانی‌ دایه‌نگه‌ بۆ دایه‌نگه‌یه‌كی‌ تر.
3ـ فه‌رمانه‌كه‌ له‌ به‌رواری‌ ده‌رچوونیه‌وه‌ جێ‌ به‌جێده‌كرێت.

به‌ پێی‌ هه‌ردوو ڕێنمایی‌‌و سیستمی‌ دایه‌نگه‌كان، دایه‌نگه‌ی‌ كه‌مته‌رخه‌م سزا ده‌درێت به‌ سزای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می‌ هه‌بوو، پاش وه‌رگرتنی‌ دوو سزای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ش له‌ كاتی‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ یان ده‌ركه‌وتنی‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ تر مۆڵه‌ته‌كه‌ی‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و دایه‌نگه‌كه‌ی‌ داده‌خرێت‌و كه‌سی‌ خاوه‌ن مۆڵه‌تیش بۆی‌ نییه‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو ساڵ داوای‌ مۆڵه‌ت بكات.

به‌مه‌به‌ستی‌ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ دۆخی‌ دایه‌نگه‌كان‌و ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست بۆ منداڵه‌كان‌و سه‌لامه‌تیان، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ته‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوون بۆ كاری‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كات.


12/03/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.