• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ كردنه‌وه‌ی‌ پێشانگایه‌ك یادی‌ 8ی‌ مارس ده‌كاته‌وه‌

به‌بۆنه‌ی‌ 8ی‌ مارس، ڕۆژی‌ جیهانی‌ ژنانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشانگایه‌كی‌ كرده‌وه‌ بۆ خستنه‌ڕووی‌ به‌رهه‌می‌ كاری‌ ده‌ست‌و جوانكاری‌ سودمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دراوانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌.

سه‌عات 10ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌، ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 8ی‌ 3ی‌ 2018، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق‌و كاك بابه‌كر دڕه‌یی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕۆشنبیریی‌‌و هونه‌ری‌ سلێمانی‌‌و د.غازی‌ صابر، بریكاری‌ وه‌زیر له‌دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و هه‌ردوو به‌ڕێزان نیازخان‌و خاتوو ئاڤان جه‌مال، ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و  ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تان‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ مافی‌ مرۆڤ‌و مافی‌ ئافره‌ت‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، پێشانگایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ نمایشكردنی‌ به‌رهه‌می‌ سێ‌ مانگ كاری‌ ده‌ستی‌‌و جوانكاری‌ ژنانی‌ داڵده‌دراو له‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ كرایه‌وه‌.

به‌ پێی‌ برۆشۆی‌ پێشانگاكه‌، ئه‌م پێشانگایه‌ ده‌یه‌وێت بیری‌ كۆمه‌ڵگه‌ بخاته‌وه‌:
ـ خانمانێك هه‌ن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا به‌هۆی‌ داب‌و نه‌ریت، نزمی‌ ئاستی‌ هوشیاری‌ كۆمه‌ڵگه‌، هێندێك هۆكاری‌ تری‌ په‌یوه‌ست به‌ ژیان له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌و بۆ پارێزراوی‌ و مانه‌وه‌یان له‌ ماڵی‌ داڵده‌دان داڵده‌دراون.
ـ  پێویسته‌ توناییه‌ گه‌وره‌و فراوانه‌كانی‌ ئافره‌تان له‌ هه‌موو بواره‌كانی‌ ژیان فه‌رامۆش نه‌كه‌ین.
ـ بیرمان ده‌خاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كچ‌و ئافره‌تی‌ وڵاته‌كه‌مان به‌شێك بن له‌ پرۆسه‌ی‌ بەرهه‌مهێنان له‌ كۆمه‌ڵگه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ش بڕه‌خسێ‌ پێویستیمان به‌ ڕه‌خساندنی‌ ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆیان‌.

ئه‌م پێشانگایه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێزان: ( ئاره‌زوو غه‌فوور/ به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان، شیلان عه‌لی‌ عه‌بدوڵڵا / به‌رپرسی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان، شه‌ن شیروان/ چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌‌و سه‌رپه‌رشتیاری‌ پڕۆگرام) سه‌رپه‌رشتی‌ كراوه‌و ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگی‌ ویستووه‌ بۆ ئاماده‌كردنی‌.


08/03/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.