بەڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری تایبه‌ت به پرسی پاراستنی ئافره‌تان به‌ڕێوه ده‌بات
ڕۆژی سێشه‌ممه، 6ی 3ی 2018، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ئاماده‌بوونی به‌ڕێز عه‌مید سه‌ركه‌وت عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی خێزان‌و به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور‌و ئاشتی ئیبراهیم، یاریده‌ده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری هونه‌ری و كارگێڕی‌و شیلان عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی ماڵی داڵده‌دان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرس‌و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی‌و نێوخۆییه‌كانی بواری پاراستنی مافی مرۆڤ‌و مافی ئافره‌تان‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری تایبه‌ت له هۆڵی بۆنه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكران‌و بۆچونیان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكرا، یه‌كه‌میان ڕه‌شنوسی (ڕێبه‌ری كاری ڕێكخراوه‌كان بۆ كاركردن‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو) و دووه‌میان (پلان‌و پڕۆژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌ییدا بۆ ماڵی داڵده‌دان) .
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پاش ناساندنی ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا جه‌ختی له گرنگی‌و ڕۆڵی ماڵی داڵده‌دان كردەوە لە دابینكردنێ سەلامەتی‌و پاراستنی ئافره‌تاندا، هه‌روه‌ك بایه‌خی ئه‌و كاته‌ی خسته‌ڕوو بۆ فێربوون‌و گه‌شه‌پێدانی تواناكانی ئافره‌تان كه له كاتی مانه‌وه‌یان له ماڵه‌كه‌دا هه‌یانه، هه‌ربۆیه پلانی ئه‌مساڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به پلانێكی جۆری ئامانجدار خسته‌ڕوو بۆ خزمه‌تكردنی باشتری ماڵی داڵده‌دان له ساڵی 2018دا.
ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه بریتبوو له وه‌رگرتنی بۆچوونی ڕێكخراوه‌كانی به‌شدار له گروپی (GBV) و پێدانی ماوه‌ی 10 ڕۆژی داهاتوو بۆ زانینی وه‌ڵام‌و پێشنیار‌و بۆچوونی ڕێكخراوه به‌شداره‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه.
ناوی ڕێكخراو‌و دامەزراوە به‌شداره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه:
1ـ نووسینگه‌ی سلێمانی ڕێكخراوی (UNFPA).
2ـ ڕێكخراوی هارتلاند.
3ـ ڕێكخراوی (PDO).
4ـ ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت (CDO).
5ـ ڕێكخراوی ڕاگه‌یاندن‌و ڕووناكبیری ژنان.
6ـ ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی كوردستان.
7ـ یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان.
8ـ ڕێكخراوی خانزاد.
9ـ ڕێكخراوی ئاسوده.
10ـ ڕێكخراوی (UNHCR).
11ـ ڕێكخراوی (WOLA).
12ـ به‌رپرسی پرسی ژنان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
13ـ ڕێكخراوی (UNAMI).
15ـ ڕێكخراوی (DHRD).
16ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان.
17ـ ڕێكخراوی تاكۆ بۆ پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
18ـ ڕێكخراوی (PAO).