بەڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ژماره‌یه دایه‌نگه ده‌كات
به‌هۆی پابه‌ندییان به یاسا‌و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان و ڕێنمایی‌و ئاراسته‌كانی به‌شی دایه‌نگه‌كانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی چوار دایه‌نگه‌كانی (شاری نه‌ورۆز، خه‌ونی منداڵان، جاف تاوه‌ر، ته‌وار)ی ناحكومی ده‌كات.
به پێی نووسراوه‌كانی ژماره (351) و (351) له 30ی 1 و ژماره (699) له 28ی 2ی 2018، كه له به‌شی دایه‌نگه‌كان ده‌رچووه‌و واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیان له‌سه‌ره، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی دایه‌نگه‌كانی (شاری نه‌ورۆز، خه‌ونی منداڵان، جاف تاوه‌ر، ته‌وار)ی ناحكومی ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پابه‌ندییان به جێ به‌جێكردنی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان‌و بڕیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییه‌وه.
ئه‌م سوپاسانه له كاتێكدا ده‌درێن به دایه‌نگه‌كان كه لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی سه‌ردانی دایه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن‌و بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت دایه‌نگه‌كه له ئاستێكی به‌رزدا ڕێنماییه‌كانی جێ به‌جێكردووه‌و پابه‌نده به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كان بۆ منداڵان، له ساڵی ڕابردووش‌دا به هه‌مانشێوه ژماره‌یه‌كی تری دایه‌نگه‌ی ناحكومی سوپاسكراون‌و پرۆسه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كاری لیژنه‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت‌و هه‌ركات كاری باش‌و پابه‌ندییان بینی له دایه‌نگه‌كان له ئاستێكی به‌رزدا پێشنیاری سوپاس ده‌كه‌ن‌و له كاتی بوونی كه‌م‌و كورتیشدا دایه‌نگه‌ی كه‌مته‌رخه‌م ئاگادارده‌كرێته‌وه له كه‌م‌و كورتییه‌كان بۆ چاككردن.
|