• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕاگه‌یه‌نراوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی‌ منداڵێك له‌ ده‌ربه‌ندیخان

ڕاگه‌یه‌نراوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی‌ منداڵێك له‌ ده‌ربه‌ندیخان

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆی‌ منداڵێك به‌ناوی‌ (ڕ) له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ ئازار ده‌درێت‌و له‌ دۆخێكی‌ ناشایسته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ پێویستی‌ ده‌زانین هه‌موو لایه‌ك له‌م هه‌نگاوانه‌ ئاگاداربكه‌ینه‌وه‌:

1ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان مانگێك پێش ئێستا هه‌ستی‌ به‌و مه‌ترسییه‌ كردبوو كه‌له‌سه‌ر ژیانی‌ ئه‌م منداڵه‌ هه‌یه‌و له‌لایه‌ن گه‌نجانێكی‌ ناپه‌رسه‌وه‌ ئیستیغلال ده‌كرێت‌‌و ڤیدیۆی نه‌شیاو كه‌ له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن‌و ژیان‌و مافی‌ منداڵێتیدا ناگونجێت پێی‌ تۆمارده‌كه‌ن‌و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ خودی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ ڕۆژی‌ 25ی‌ 1ی‌ 2018 سه‌ردانی‌ ئه‌و منداڵه‌و خانه‌واده‌كه‌ی‌ كردو ڕێوشوێنی‌ پێویستی‌ بۆ پاراستنی‌ منداڵه‌كه‌ بۆ خانه‌واده‌كه‌ی‌ پێشنیاركردو پاشان له‌ ڕۆژی‌ 29ی‌ 1ی‌ 2018، به‌ ڕاپۆرت‌و نووسراوی‌ فه‌رمی‌ به‌شی‌ یاسامان فه‌رمانگه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ داواكاری‌ گشتی له‌و پێشێلكارییه‌ ئاگاداركرده‌وه‌و به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئێمه‌ش هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی‌ سلێمانی‌‌و گه‌رمیانی‌ داواكاری‌ گشتی‌ داوایان له‌ جێگرایه‌تی‌ داواكاری‌ گشتی‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان كردووه‌ سكاڵا له‌ دژی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بجوڵێنن كه‌ به‌و كاره‌ ناشایسته‌یه‌ هه‌ڵده‌ستن.

3ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵانی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌ركی‌ به‌دواداچوونی‌ دۆسیه‌ی‌ ئه‌و منداڵه‌یان له‌سه‌ر شانه‌و لای‌ خۆیانه‌وه‌ چه‌ندجارێك سه‌ردانی‌ ئه‌و منداڵه‌و خانه‌واده‌كه‌یان كردووه‌‌‌و ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌رشانیان بووه‌ بۆ پاراستنی‌ ئه‌نجامیانداوه‌.

4ـ به‌ڕێز قائمقامی‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان هه‌ردوو ده‌زگای‌ پۆلیس‌و ئاسایشی‌ ڕاسپاردووه‌ لێپێچینه‌وه‌ی‌ پێویست له‌ زووترین كاتدا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌نجامبده‌ن كه‌ تۆمه‌تبارن به‌و پێشێلكاری‌ به‌رانبه‌ر به‌ مافی‌ ئه‌و منداڵه‌.

5ـ هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌هاوكاری‌‌و هه‌ماهه‌نگی‌ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ بۆ پاراستنی‌ ئه‌و منداڵه‌ ئه‌نجام ده‌درێت‌و ئه‌وانه‌ی‌ تێوه‌گلاون له‌ ئازاردان‌و پێشێلكردنی‌ مافی‌ ئه‌و منداڵه‌ سزای‌ شایسته‌ی‌ خۆیان وه‌رده‌گرن.

له‌گه‌ڵ ڕێزدا

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
2ی‌ 3ی‌ 2018



02/03/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.