" ڕێگه مه‌ده‌ن فێڵتتان لێ بكرێت "
له‌باره‌ی هێندێك زانیاریی كه باس له فێڵكردن ده‌كه‌ن له هێندێك هاووڵاتی شاری سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به پێویستی زانی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه بڵاوبكاته‌وه:
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند هاووڵاتیه‌ك به‌ڕێگه‌ی جیا جیا ئه‌و زانیارییه‌یان پێداوین كه كه‌سێك یان زیاتر له شاری سلێمانی، به‌ناوی مامه‌ڵه‌و ته‌رخانكردنی مووچه‌و هاوكاری كه‌مئه‌ندامان‌و چاودێریی خێزان سودی له دۆخی خراپی دارایی خه‌ڵك‌و ساده‌یی هێندێك له هاووڵاتیان وه‌گرتووه‌و به به‌ڵێنی درۆ‌و چه‌واشه پاره له خه‌ڵكی ده‌كێشێته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی یان ڕاییكردنی هه‌رجۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك به هیچ جۆرێك فریوی كه‌س نه‌خۆن‌و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانمانه‌وه بكه‌ن‌و له ڕاستی‌و دروستی هه‌ر قسه‌و قسه‌ڵۆكێك بكۆڵنه‌وه، هه‌روه‌ك ئاگاداریشیان ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هیچ جۆرێك له هیچ ڕێگه‌یه‌كه‌وه هیچ جۆره مووچه‌و هاوكارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناوی چاودێریی خێزان یان كه‌مئه‌نداانه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵه بۆ هیچ كه‌س نه‌كراوه‌و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه هه‌موو جۆره ته‌رخانكردنێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ڕاگیراوه، بۆیه هیوادارین هیچ كه‌س فریو نه‌خوات‌و بۆ هه‌ر زانیارییه‌ك ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و فه‌رمانگه‌كانی ترمان بكه‌ن له شار‌و شارۆچكه‌كان‌و ئێمه هه‌رده‌م ده‌رگامان له‌سه‌ر پشته بۆ به‌خشینی هه‌ر زانیارییه‌ك به ڕێگه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ته‌له‌فون یان په‌یوه‌ندی ئه‌لیكترۆنی، هه‌روه‌ك داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كه‌ین پاره‌ی خۆیان به فیڕۆ نه‌ده‌ن‌و نه‌یكه‌نه ده‌ستی ئه‌و ساخته‌كارانه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له‌مباره‌یه‌وه كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌وه ئه‌وه ده‌توانێت به تۆماركردنی سكاڵا مافی خۆی وه‌رگرێته‌وه‌و زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه بداته ئێمه‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان تا ڕێكاریی یاسایی به‌رانبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی
28ی 2ی 2016
بۆ په‌یوه‌ندی:
0533230318
0533230322
www.socialsuli.com
|