• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونەوەیەكی‌ تایبه‌تی‌ ڕاوێژكاری‌ زانستی‌ تایبەت بە دایەنگەكان به‌ڕێوه‌ ده‌بات

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 1ی‌ 3ی‌ 2018، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆڕو شاره‌زایانی‌ پزیشكی‌‌و ده‌روونی‌‌و زمانه‌وانی‌‌و كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ژماره‌یه‌ك له‌ دایه‌نگه‌ی‌ حكومی‌‌و ناحكومی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕاوێژكاری‌ تایبه‌ت به‌ پرسی‌ به‌ (زمان‌و زمانی دایك لای منداڵی‌ دایه‌نگه‌) به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی‌ بایه‌خ‌و گرنگی‌ زمان‌و زمانی‌ دایك له‌ دایه‌نگه‌ خرایه‌ به‌رباس‌و لێكۆڵینه‌وه‌، له‌ گفتوگۆكاندا ئاماده‌بووان هه‌وڵیاندا وه‌ڵامی‌ ئه‌م پرسیاره‌ بده‌نه‌وه‌ :(ئایا ده‌كرێت بێجگه‌ زمانی‌ دایك (واته‌ زمانی‌ كوردی‌) بۆ چالاكییه‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ته‌رفیهییه‌كان به‌كاربهێنرێت؟).

ئاماده‌بووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ كه‌سانی‌ شاره‌زا له‌ بواری‌ جیاجیای‌ په‌یوه‌ست به‌ پرسی‌ زمان‌و تواناییه‌كانی‌ منداڵ بۆ فێربوونی‌ زمان‌و بایه‌خی‌ گرنگیدان به‌ زمانی‌ دایك لای‌ منداڵ، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامێكی‌ دڵخۆشكه‌ر سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی‌ هات كه‌ له‌ قۆناغی‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ دایه‌نگه حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان.



01/03/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.